کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بڵاوبوونه‌وی ئاماری سه‌رسۆڕهێنه‌ری كرێ نشینی له‌ ئێران

بڵاوبوونه‌وی ئاماری سه‌رسۆڕهێنه‌ری كرێ نشینی له‌ ئێران

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئامارێکی سەرسوڕهێنەر لە “کەمبوونەوەی ژمارەی خاوەن ماڵەکان” و “لێشاوی کرێنشینان” دوای بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە بڵاو بۆته‌وه‌ كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ میدیاكان به‌دوی خۆی دا هێناوه‌.

“پیرهادی” سەرۆکی فراکسیۆنی ئینقلابی مه‌جلیسی ڕژیم ڕاێگه‌یاند: “بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٣٧٥ نزیکەی ٧٣٪ی خەڵكی ئێران خاوەنی خانوو بوون، بەڵام ئەم ئامارە لە ساڵی ١٣٩٥ گەیشتە ٦٠٪، واتە ٤٠٪ی بنه‌ماڵه‌كان ناچارن خانوو بەکرێ بگرن. لە لایەکی ترەوە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و بەهۆی کەمی داهات خەڵک توانای کڕینی خانووبەرەیان نه‌ماوه‌ و کرێی خانوو لەم ماوەیەدا دوو هێندە زیادی کردووە.