ڕێكخراوی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووری ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان ڕیگه‌یاند: په‌تای “وه‌با” له هه‌ندێك ناوچه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه و تا ئێستا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان داوای له‌كۆمه‌ڵكای نێوده‌وڵه‌تی كردووه بچن به هانایانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی تووشبووان به په‌تای “وه‌با” له ڕۆژئاوای كوردستان له شاره‌كانی “ڕه‌قه” و “ده‌یره‌زوور” تۆمار كراون و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوا له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌بوونی كۆمپلێكسی “كلۆرین” نه‌یانتوانیوه ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ناوچه‌یه پاككه‌نه‌وه و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه بچن به هانایانه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه سندووقی منداڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری داوه كه زیاتر له نیوه‌ی دانیشتووانی سووریه له‌ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به ئاوی پاك و خاوێن بێبه‌شن و پتر له ٧٠ له سه‌دی ئه‌و زبڵه‌ی به‌رهه‌م هێندراوه له سرووشتدا بڵاوكراوه‌ته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك درووست كردووه.