به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیختلاسی ٥ هه‌زار ملیارد تمه‌نی له پترۆشیمی “مێهر” كه ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی “پۆلی ئێتێلن“نه، بووه‌ته هۆی مایه‌پووچبوونی ئه‌و شیركه‌ته.
پترۆشیمی “مێهر” سه‌ربه هۆڵدینگی “كه‌نداوی فارس“سه و ٦٠٪ی پشكی ئه‌و ناوه‌نده ڕاده‌ستی په‌یمانكارێكی ساخته‌ی ئیتالیایی كرابوو و ئێستا ده‌ركه‌وتووه كه ٥ هه‌زار ملیارد تمه‌ن له به‌رهه‌مه هه‌نارده‌كراوه‌كانی ئه‌و پترۆشیمیه ونبووه و ده‌یان تاوانی وه‌كوو قه‌رزی ٣ هه‌زار ملیاردی و ڕانت و حه‌قده‌ستی نیجوومی و گه‌نده‌ڵی له بازاڕی بوورسی تێدا شناسایی كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه پترۆشیمی “مێهر” ساڵی ٨٤ی هه‌تاوی به هاوكاری له‌گه‌ڵ كونسێرسیۆمێكی ژاپۆنی– تایله‌ندی و به هاوكای شیركه‌تی سه‌نایه‌عی پترۆشیمی ئێران دامه‌زرا، به‌ڵام ساڵی ٩٧ شیركه‌ته ده‌ره‌كییه‌كه پشكه‌كانی ڕاده‌ستی هۆڵدینگی “كه‌نداوی فارس” كرد و له پڕۆژه‌كه چووه‌ده‌ره‌وه. شایانی باسه كه پاش ناكۆكی نێوان شیركه‌تی بیانی و هۆڵدینگی “كه‌نداوی فارس” له‌سه‌ر نرخه‌كان، شیركه‌تی ژاپونی– تایله‌ندی پشكه‌كه‌ی به شیركه‌تێكی ساخته‌ی ئیتالیایی ده‌فرۆشێت.