کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئیختلاسی ٥ هه‌زار ملیاردی له‌ پترۆشیمی ئێران

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیختلاسی ٥ هه‌زار ملیارد تمه‌نی له‌ پترۆشیمیمێهركه‌ ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانیپۆلی ئێتێلننه‌، بووه‌ته‌ هۆی مایه‌پووچبوونی ئه‌و شیركه‌ته‌.

پترۆشیمیمێهرسه‌ربه‌ هۆڵدینگیكه‌نداوی فارسسه‌ و ٦٠٪ی پشكی ئه‌و ناوه‌نده‌ ڕاده‌ستی په‌یمانكارێكی ساخته‌ی ئیتالیایی كرابوو و ئێستا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ٥ هه‌زار ملیارد تمه‌ن له‌ به‌رهه‌مه‌ هه‌نارده‌كراوه‌كانی ئه‌و پترۆشیمیه‌ ونبووه‌ و ده‌یان تاوانی وه‌كوو قه‌رزی ٣ هه‌زار ملیاردی و ڕانت و حه‌قده‌ستی نیجوومی و گه‌نده‌ڵی له‌ بازاڕی بوورسی تێدا شناسایی كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پترۆشیمیمێهرساڵی ٨٤ی هه‌تاوی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ كونسێرسیۆمێكی ژاپۆنیتایله‌ندی و به‌ هاوكای شیركه‌تی سه‌نایه‌عی پترۆشیمی ئێران دامه‌زرا، به‌ڵام ساڵی ٩٧ شیركه‌ته‌ ده‌ره‌كییه‌كه‌ پشكه‌كانی ڕاده‌ستی هۆڵدینگیكه‌نداوی فارسكرد و له‌ پڕۆژه‌كه‌ چووه‌ده‌ره‌وه‌. شایانی باسه كه‌ پاش ناكۆكی نێوان شیركه‌تی بیانی و هۆڵدینگیكه‌نداوی فارسله‌سه‌ر نرخه‌كان، شیركه‌تی ژاپونیتایله‌ندی پشكه‌كه‌ی به‌ شیركه‌تێكی ساخته‌ی ئیتالیایی ده‌فرۆشێت.