کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌ناسه‌ته‌نگی له‌ پارێزگای كوردستان

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌ناسه‌ته‌نگی له‌ پارێزگای كوردستان 3

به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی پارێزگای كوردستان ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی سه‌رماوه‌ز ڕایانگه‌یاند: ١٥٠٠ كه‌س به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌ناسه‌ته‌نگی له‌و پارێزگایه‌ به‌سته‌ری كراون.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی پارێزگای كوردستان، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ١٥٠٠ كه‌س به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی هاوشێوه‌ی كۆڕۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان دا به‌سته‌ری كراون، هه‌روه‌ها سێ كه‌سیش له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا به‌هۆی كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. كارناسانی ده‌رمانی كوردستان هۆشداری ده‌ده‌نه‌ دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه‌ كه‌ ڕێنمایه‌كان له‌به‌رچاو بگرن و خۆیان (به‌تایبه‌ت به‌ساڵاچوان و منداڵان) له‌ هه‌ر چه‌شنه پیسی و سه‌رما و سۆڵه بپارێزن.