وه‌زاره‌تی بێهداشتی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند كه تا به ئه‌مڕۆ ١٢٢ كه‌س له ئێران تووشی نه‌خۆشی ته‌بی ده‌نگی بوون و سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
نه‌خۆشی ته‌بی ده‌نگی له وڵاتانی ئه‌فریقایی، عه‌مان و ئیماراتی یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بییه‌وه زۆرترین تووشبووی هه‌یه و له ڕێگه‌ی گه‌شتیاران و كاسبكارانه‌وه له ئێران بڵاو بووه‌ته‌وه. ئه‌و نه‌خۆشییه كه به ته‌بی ئێسك پڕۆكێنیش ناسراوه له ڕێگه‌ی مێشی پڵنگیه‌وه ده‌گوازرێته‌وه. وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران داوای له هاونیشتمانیان كردووه ڕێكاره‌كانی پێویست و ڕێنماییه‌كان بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌و نه‌خۆشییه سه‌خته بپارێزن.