ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم ڕایگه‌یاند كه له مانگه‌كانی خه‌رمانان و ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، نه‌خۆشی ته‌بی ده‌نگی گشتگیر ده‌بێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت، تا به ئه‌مڕۆ ١٣٨ كه‌س به ته‌ب ده‌نگی تووش بوون و چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌و ئامارانه ته‌نیا ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه تووشبوونیان به‌و نه‌خۆشییه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بێهداشته‌وه پشتڕاست كراوه. به‌هۆی گه‌رمی هه‌وا و هه‌بوونی مێشی هه‌ڵگری وایرۆسی ته‌بی ده‌نگی، ئه‌و نه‌خۆشییه له مانگه‌كانی خه‌رمانان و ڕه‌زبه‌ر گشتگیر ده‌بێت، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه وه‌زاره‌تی بێهداشت داوای له خه‌ڵك كردووه ڕێكاره‌كانی پێویست بگرنه به‌ر و ڕینماییه بێهداشتیه‌كان له‌به‌رچاو بگرن.