کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ئه‌یدز” له‌ زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌یدز له‌ زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج 4

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، نه‌خۆشی “ئه‌یدز” له‌ نێو به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌جدا به‌ ڕێژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و گیانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، به‌ندی ٣ی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج خراپترین دۆخی هه‌یه‌ و ٤٠ بۆ ٥٠ به‌ندكراوی ئه‌و به‌نده‌ به‌ نه‌خۆشی “ئه‌یدز” تووشبوون و به‌رپرسانی زیندان كه‌ره‌نتینه‌یان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی ته‌ندرووست له‌گه‌ڵ نه‌خۆش به‌كار نه‌هێناوه‌ وله‌ دابینكردنی ئیمكاناتی ده‌رمانی بۆ به‌ندكراوانی نه‌خۆش خۆده‌بوێرن.