کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن له‌ زیندانی ئێڤین

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن له‌ زیندانی ئێڤین 3

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن هاوشێوه‌ی ئانفڵۆئانزا له‌ نێو به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و گیانی به‌ندكراوان له‌ مه‌ترسی جیددی دایه‌.

تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ تووشی ژانه‌ سه‌ر و ئازاری جه‌سته‌ ده‌بن و ناتوانن بخه‌ون و بێ هێزن. سه‌ختی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ تا ڕاده‌یه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ژنانی زیندانی ڕه‌وانه‌ی ده‌رمانگای زیندان كراون، به‌ڵام به‌رپرسانی به‌ندیخانه له‌ گواستنه‌وه‌ی تووشبووان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆیان بواردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك به‌ندكراوی به‌ساڵاچوو وه‌كوو ڕاحله ڕاحمی پور و په‌روین میراسان له‌ زیندانی ئێڤین دا ڕاگیراون كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌رووی ٧٠ ساڵه‌ و گیانیان له‌ مه‌ترسی دایه‌.