کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بڵاوبوونه‌وه‌ی فایلی ده‌نگی ڕفیق دووست و نه‌خشی له‌ تیرۆری دژبه‌رانی ڕژیم له‌ ئورووپا

بڵاوبوونه‌وه‌ی فایلی ده‌نگی ڕفیق دووست و نه‌خشی له‌ تیرۆری دژبه‌رانی

عه‌بدۆڵڵا عه‌بدی هه‌واڵنێری دانیشتووی سوید، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌م جار وتووویژی خۆی له‌گه‌ڵ موحسن ڕه‌فیق دووست، وه‌زیری پێشووی سپای پاسداران كه‌ تیدا باس له‌ تیرۆری دژبه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌و وتوووێژه‌ له‌ ساڵی ١٣٩٧ی هه‌تاوی تۆمار كراوه‌ و موحسن ڕفیق دووست باس له‌ ورده‌كارییه‌كانی تیرۆری چه‌ند چالاكی سیاسی دژبه‌ری ڕژیم له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات. ڕفیق دووست ده‌ڵێت: بۆ دابینكردنی هه‌زینه‌ی تیرۆری دژبه‌رانی ڕژیم حیسابێكی بانكیان له‌ شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان كردووه‌ته‌وه‌ و پاره‌ی قاچاخی چه‌ك و چۆڵیان تێدا ڕاگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پاره‌ی به‌كرێگیراون په‌رداخت بكه‌ن. ڕفیق دووست هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ بۆ تیرۆری نه‌یارانی ڕژیم كه‌ڵكیان له‌ ئه‌ندامانی ئه‌رته‌شی ئازادیخوازی باسك له‌ ئێسپانیا وه‌رگرتووه‌ و توانیویانه‌ شاپوور به‌ختیار، تیمسار غوڵامعه‌لی ئۆوه‌یسی، شه‌هریار شه‌فیق كوڕی ئه‌شره‌فی په‌هله‌وی و فه‌ره‌یدوون فه‌ڕۆخزاد به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیوونی تیرۆر بكه‌ن.