ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ و یه‌ك ڕۆژی به‌دوای ناشتنی ته‌رمی “په‌یمان گه‌ڵوانی” له گۆڕستانی مهاباد، وێنه‌كانی ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و هاووڵاتیه بڵاو كرایه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، “مێهراب پورئه‌كبه‌ر” دادستانی ڕژیم له شاری مهاباد هۆكاری گیان له ده‌ستدانی “په‌یمان گه‌ڵوانی” نه‌خۆشی و تۆمه‌تی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی گه‌نده‌ڵی ماڵی ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و به‌ندكراوه هه‌موو شتێكی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كرد. “په‌یمان گه‌ڵوانی” ڕۆژی ٤ی پووشپه‌ڕ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٤ی هه‌مان مانگ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی هێزه‌كانی ڕژیم ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی ورمێ كرا و ڕۆژی ١٨ی پووشپه‌ڕ گیانی به‌خت كرد. شایانی باسه كه شه‌وی سێشه‌ممه خه‌ڵكی مهاباد به وتنه‌وه‌ی دروشم به‌شداری به‌رینیان له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “په‌یمان” دا كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “مووسا ئیسماعیلی” له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ورمێ گیانی به‌خت كردبوو.