لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیسفەهان، مه‌ریەم مێهرابی خوشکی مەحموود مێهرابی، بەندکراوی سیاسی مه‌حكووم بە ئێعدامی لە دادگایەکی شاراوه‌دا بە شەش ساڵ بەندکردن سزا دا.
بەپێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، رۆژی سێشەمە 9ی گەلاوێژ، لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیسفەهان، بێ‌ئاگاداری بنه‌ماڵه‌ی مێهرابی، ئه‌و خۆشكه دادخوازه‌ی بە تۆمه‌ته‌كانی ” هاندانی خەڵک بۆ توندوتیژی”، “تێكدانی ئارامی و ئەمنیەتی گشتی” و “تەبلیغ دژی نیزام ” به شه‌ش ساڵ زیندان سزا داوە. شاینی باسه كه مه‌ریه‌م مێهرابی له جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و مافی به‌رگری له خۆی بێبه‌ش كراوه.