سه‌رپه‌ره‌ستی ڕێكخراوی هه‌ده‌فمه‌ندی یارانه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: یارانه‌ی ده‌هه‌كه‌كانی ٨ بۆ ١٠ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بڕاوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بڕیاره یارانه‌ی نه‌قدی ٢٥ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س واته ٣٣ له سه‌دی جه‌معیه‌تی ئێران ببڕدرێت. مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، ووه‌زیری كار، ڕیفاه و ته‌عاوه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاندبوو كه یارانه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی داهاتیان زۆره ده‌بڕدرێت. به‌دوای ئه‌وه دا، مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی له یاسای بودجه‌ی ساڵی ١٤٠٤ دا ده‌وڵه‌تی ئه‌ركدار كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یارانه‌ی كه‌سانی پڕداهات ببڕێت. هه‌ر چه‌ند هێشتا دیار نییه ئه‌و كه‌سانه كێن كه یارانه‌یان قه‌تع كراوه، به‌ڵام پێشینه‌ی كۆماری ئیسلامی نیشان داوه كه ده‌وڵه‌ت ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا دا هه‌یه و توانای ڕووبه‌ڕووی سه‌رمایه‌داره‌كانی نییه.