کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بڕینی زیاتر لە ٥٠٠ داری زەیتوون لە ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیە

بڕینی زیاتر لە ٥٠٠ داری زەیتوون لە ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چەکدارانی سوپای تورکیە لە گوندی مەریەمینی ڕۆژئاوای کوردستان، زیاتر لە ٥٠٠ داری زەیتوونی باخی دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ” مەحموود محەمەد” و “ئەحمەد جەماڵ”یان بڕیوەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی دانیشتووانی ئەو گوندە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سوپای تورکیە بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو دەستی داوەتە تێکدانی سرووشتی شاری عەفرین و گوندەکانی دەوروبەری ئەو شارە و ئەمە بۆ چەندەمین جارە کە باخی زەیتوونی هاوڵاتیانی دانیشتووی ئەو ناوچەیە دەبڕێتەوە و بەمەبەستی فرۆشتن ڕەوانەی بازاڕەکانی تورکیەی دەکات. جێگای ئاماژەیە هەتا ئێستا دەیان هەزار داری زەیتوونی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن میلیشیاکان و سوپای تورکیە بڕاوەتەوە و بە زۆرەملی بەر و بوومی باخی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیەش وەردەگرن و ڕەوانەی بازاڕەکانی تورکیەی دەکەن.