یکشنبه, دسامبر 4, 2022
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بڕینی دار و تێكدانی ژینگه‌ی ناوچه‌ی پیرانشار

هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ تۆمار كردنی گرته‌ ویدیۆیه‌ك بڕینی دار و به‌ تاڵان بردنی داره‌كانی گوندی “جه‌ڕان”ی سه‌ر به‌ شاری پیرانشاری بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كردووه‌ و داوای یارمه‌تی له‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كات كه‌ بكه‌ری ئه‌و كاره‌ ئاشكه‌را بكرێت.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هاوڵاتیه‌كی شاری پیرانشار به‌ به‌ڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ ویدیۆیه‌ك له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا تێكدانی سرووشت و برینه‌وه‌ی داری گوندی “جه‌ڕان”ی ئاشكه‌را كردووه‌ و وه‌ك له‌ گرته‌ ویدیۆیه‌كه‌دا دره‌ده‌كه‌وێت و قسه‌ ده‌كات هه‌موو ئه‌و دارانه‌ كه‌ بڕاونه‌ته‌وه‌ ته‌مه‌نیان بۆ سه‌ره‌وه‌ی ده‌ ساڵه‌ كه‌ ئه‌مه‌ له‌ ڕووی ژینگه‌ییه‌وه‌ خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ی‌ به‌ر سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌ گه‌یاندووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ئاڵمان

-

مانگرتنی خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆی كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ دكتۆر “چه‌مه‌ن ئارا”

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ئابدانانی ئیلام

-

ڕاگه‌یاندنی یه‌كه‌می لاوانی شۆڕشگێڕی ناوچه‌ی “دزڵی” مه‌ریوان

-

مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی لاوێكی به‌ندكراوی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دێولان

-