به وته‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئاوی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕه‌وه به‌رده‌وام ده‌بڕدرێت و زیندانیان له دۆخێكی سه‌خت دان.
بڕینی ئاوی زیندانی قزلحه‌سار له حاڵێكدایه كه به‌ندكراوان له گه‌رمای سه‌رووی ٤٠ پله‌یی دا له ئیمكاناتی ڕیفاهی بێبه‌ش و له دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. پێشتر چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له نێو به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت دابووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندان هیچ بایه‌خێكیان به گوزه‌ران و بێهداشتی به‌ندكراوان نه‌داوه.