له حاڵێكدا له وه‌رزی نوێی خوێندن نزیك ده‌بینه‌وه، ئاوی چل مه‌دره‌سه له ناوچه‌ی ٨ی شاره‌داری تاران به بیانووی نه‌دانی پاره‌ی ئاوه‌ڕۆ قه‌تع كراوه.
به وته‌ی چالاكانی سنفی، مه‌دره‌سه‌كان له هاوین دا به بۆنه‌ی ئیمتحانی ژماره‌یه‌ك له قوتابیان كراوه‌یه و خزمه‌تگوزارانی قوتابخانه‌كان به‌رده‌وام له نێو مه‌دره‌سه‌كان دا ده‌مێننه‌وه، بڕینی ئاو كێشه بۆ قوتابیان و خزمه‌تگوزارانی قوتابخانه‌كان ساز ده‌كات و به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ناكارامه‌یه له ئه‌ستۆی ئامووزش و په‌روه‌رشه كه هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی و ژیانی قوتابیان و خزمه‌تگوزارانی مه‌دره‌سه نادات.