ڕۆژی سێشەممە ۲۷‌ی مانگی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئارام ئەحمەدی” خەڵکی گوندی “زمکان”ی سەر بە شاری “سەلاسی باوەجانی”، بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاری بێستوون، به‌سه‌ختی بریندار بوو.
ئەو هاووڵاتییە پاش ئەو ڕووداوە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان کرا. شایانی باسه كه ساڵانه به ده‌یان كه‌س به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی مینی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق، ده‌بنه قۆربانی یان خۆ كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.