وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، بڕیاره‌كه‌ی خامنه‌یی بۆ گۆڕینی ناوه‌ڕۆكی ٢٠٠ كتێبی مه‌ده‌ره‌سه پشتڕاست كردووه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، ناوه‌ڕۆكی ٢٠٠ كتێی مه‌ده‌ره‌سه به فه‌رمانی خامنه‌یی گوڕاوه و قۆناغه‌كانی پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی تا ١٢ی پێش زانكۆ ده‌گرێته‌وه. پاش وه‌لانانی سه‌نه‌دی ٢٠٣٠ی ڕێكخراوی یوونسكۆ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌نه‌دی نوێكردنه‌وی ئامووزش و په‌روه‌رشی به داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان ڕاگه‌یاند كه یه‌ك له‌وانه هه‌نارده كردنی هه‌زاران مه‌لا بۆ مه‌ده‌ره‌سه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه ئیدئۆلۆژیه‌كانی كۆماری ئیسلامی په‌ره پێ بده‌ن.