ئیتحادییه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئاڵمان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی بێ ئاكام بوونی دانووستانه‌كانیان بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار، بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه مانگرتنی ٥٠ ساعه‌ته‌یان ڕاگه‌یاندووه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی یكێتی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئاڵمان، بڕیاره ئه‌و مانگرتنه له كاتژمێر ٢٢ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست پێ بكات و تا كاتژمێر ٢٤ی ڕۆژی سێشه‌ممه درێژه‌ی هه‌بێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌مه سێهه‌مین جار له ساڵی تازه‌ی زاینیه كه یه‌كێتی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئاڵمان مانگرتنی گشتی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن و ڕێبه‌رانی ئه‌و ئیتحادییه ڕایانگه‌یاندووه كه ماوه‌ی دوو مانگه كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار هیچ ئاكامێكی نه‌بووه و ئه‌مه په‌یامێكی ڕوونه بۆ ده‌وڵه‌ت كه له مافه‌كانمان پاشه‌كشه ناكه‌ین.