کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئاخوندێكی نزیك به‌ كۆماری ئیسلامی له‌ عێراق

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حكوومه‌تی عێراق بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئاخوندێكی نزیك به‌ كۆماری ئیسلامی به‌ ناوی “ئه‌لحوسه‌ینی” به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان به‌ كاری تیرۆریستی ده‌ركردووه‌.

“ئه‌لحوسه‌ینی” كه‌ به‌ڕێوبه‌ری یه‌كێتی ڕادیۆ و ته‌له‌ویزیۆنه‌ ئیسلامیه‌كانی عێراقه‌، به‌هۆی تێوه‌گلان به‌ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی له‌ لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه‌ بۆ ده‌رچووه‌. ناوبراو تۆمه‌تباره‌ به‌ به‌شداری له‌ هێرشی مووشه‌كی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ بۆ  سه‌ر ” ناوه‌ندی وتووێژی ڕافدین” كه‌ بیناكه‌ی له‌ ئۆستانی نه‌جه‌فی عێراق دایه‌. شایانی باسه‌ ناوه‌ندی ” وتووێژی ئڕافدین” كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌ڕه‌وپێش بردنی دیمۆكراسی چالاكی هه‌یه‌ له‌ مانگی خه‌رمانانی ئه‌م ساڵ درایه‌ به‌ر مووشه‌كی ئارپیچی و به‌وهۆیه‌وه‌ خه‌ساره‌تێكی زۆر به‌ر بینای ئه‌و ناوه‌نده‌ گه‌یشت.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٤ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ئەگەری لەسێدارەدانی مەجید ڕەزا ڕەهنەوه‌رد

-

به‌یاننامه‌ی کرێکارانی نیرووگای سیكلی ته‌ركیبی شاری سنە

-

مانگرتنی کرێکارانی جۆشكاری له‌ شاری بافق

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌ ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی وڵاتی سوێد

-