به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، دادگای باڵای ئەمریکا رێگە بە ئیدارەی ترەمپ دەدات كه ٢ و نیو ملیارد دۆلار لە بودجەی پێنتاگۆن بۆ درووستکردنی دیواری سەر سنووری مێکزیک خەرج بکات.
بهپێی ئهم ڕاپۆرته، بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا دژی بڕیارێکی دادگای ئەو وڵاتەیە کە پێشتر بەکاربردنی بوودجەی پێنتاگۆنی بۆ دروستکردنی دیوار لەسەر سنووری مێکزیک قەدەخەکردبوو. بە گوێرەی بڕیارەکە ئیدارەی ترەمپ دەتوانێت بە سوودوەرگرتن لە بودجەی پێنتاگۆن چەند بەشێک لە دیوارەکە دروستبکات، بڕی پارەی رێگەپێدراویش دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە. جێگهی ئاماژهیه درووستکردنی دیوارێک لەسەر سنووری نێوان ئەمریکا و مێكزیك بۆ ڕێگری له هاتووچۆی پهنابهران، یەکێك بوو لە بەڵێنەکانی ترەمپ لەکاتی کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ساڵی ٢٠١٦دا.