“عه‌لی ئه‌كبه‌ر عه‌ره‌ب عاملی”، به‌ڕێوه‌به‌ری عه‌مه‌لیاتی شیركه‌تی ملی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: پشكی سووته‌مه‌نی تاكسییه ئینته‌رنێتیه‌كانی “ئێسنه‌پ” و “ته‌پسی” بڕاوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم به ئاماژه‌پێدان به‌وه‌ی كه ئه‌مساڵ پشكی سووته‌مه‌نی تاكسییه ئینته‌رنێتیه‌كان نادرێت ڕایگه‌یاند: شیركه‌تی ملی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌و باره‌وه ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ری بڕیاری ده‌وڵه‌ت بووه و فه‌رمانه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه ده‌ر نه‌چووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه شۆفێرانی “ئێسنه‌پ” وێڕای بڕینی پشكی به‌نزێن، ناچارن حه‌قی كۆمیسیۆن بده‌ن و نرخی كرێكانیان زۆر كه‌مه و له دۆخێكی دژوار‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.