کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بڕانی ئاو و به‌رق به‌سه‌ر خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌

بڕانی ئاو و به‌رق به‌سه‌ر خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌

 

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ئاو و به‌رقی به‌سه‌ر خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی ڕۆژئاوای كوردستان قه‌تع كردووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “وه‌با” له‌و ناوچه‌یه‌.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌وڵه‌تی توركیا ئاو و به‌رق وه‌كوو سیلاح له‌ دژی دانیشتووانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه‌ به‌كار دێنێت و به‌زه‌یی به‌ خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی ناوچه‌كه‌ش نایێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی خراپی خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی ڕۆژئاوای كوردستان هۆشداری دابووه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا و داوای لێكردبوو كه‌ گه‌مارۆكانی سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ لابه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌ مرۆڤیه‌كان به‌ ده‌ست خه‌ڵكی ئاواره‌ بگات.