کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بچووکتر بوونی قه‌باره‌ی سفرەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان به‌ هۆی گوشاری ئابووریی

بچووکتر بوونی قه‌باره‌ی سفرەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان به‌ هۆی گوشاری

رۆژ بە رۆژ گوشارە ئابوورییەکان، سفرەکانی خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەژارانەتر دەکاتەوە. بەڵێنەکانی حکومەتیش بۆ کەمکردنەوە یان لانیکەم راگرتنی نرخەکان، تائێستا بە هیچ کوێ نەگەیشتووە و پێداویستییەکانی خەڵک رۆژ بە رۆژ گرانتر دەبن.

هەفتەی رابردوو بڕیاری جێگیرکردنی نرخی 25 جۆرە پێداویستیی خەڵک درا . لەوانە مریشک، برنج، هێلکە، شیرەمەنی و چەندین جۆرە خۆراکی دیکە . چوار رۆژە بڕیارەکە رادەستی ناوەندی رێکخستنی نرخەکانی بازاڕ کراوە بۆ جێبەجێکردن، بەڵام هێشتا هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر نرخی هیچکام لەو خۆراکانەدا نەهاتووە. ناوەندی رێکخستنی نرخەکانی بازاڕ، بە فرۆشیارانی راگەیاندووە، چاودێریی چڕی بازاڕ دەکات، بۆئەوەی ئەو نرخانەی کە جێگیرکراون، زیاد نەکرێن، بەڵام فرۆشیاران دەڵێن، تائێستا هیچ چاودێرییەک بەسەر بەرز و نزمیی نرخەکاندا نەبووە.