به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئوستانی كوردستان، ١٦٠ مه‌دره‌سه‌ی كانێكسی و به‌ردینی نائه‌من له‌و ئوستانه بوونیان هه‌یه و ئه‌و ڕێكخراوه‌یه نزیكه‌ی ٣ هه‌زار موعه‌لیمی دیكه‌ی بۆ دامه‌زران پێویسته.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئوستان، له به‌شی په‌روه‌رده دا ٣ هه‌زار و ٤٠ كه‌س واته زیاتر له ٧٠ هه‌زار ساعه‌ت كه‌می هێزمان هه‌یه و ساڵانه زیاتر له ٣ هه‌زار كه‌س له‌و ڕێكخراوه‌یه ده‌چنه ده‌ره‌وه له‌حاڵێكدا ته‌نیا ٥٠٠ موعه‌لیم به به‌ده‌نه‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش ئیزافه ده‌بێت. شایانی باسه كه ٢ هه‌زار قوتابی قۆناغی سه‌ره‌تایی له ئوستانی كوردستان به هۆی هه‌ژاری، خسووسی سازی، گرانی كه‌ره‌سته و ئیمكاناتی ته‌حسیلی، نه‌بوونی ئیمكانات بۆ گونده دووره‌ده‌سته‌كان، ئێعتیاد و منداڵی كاربوون له درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و ئه‌و ڕێژه‌یه له نێو قوناغه‌كانی مامناوه‌ند و كۆتایی دا زۆر زیاتره و ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه به خوێندنگاكان هه‌ڵنه‌گرتووه.