به‌پێی ئاماری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، وڵاتی توركیا نزیك به ٣١٥ هه‌زار به‌ندكراوی هه‌یه كه ٣٠٠ هه‌زاریان كوردن و له زیندانه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاردان و جیاوازی له نێوان ئه‌وان و به‌ندكراوانی توركدا ده‌كرێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی توركیا، پێش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی “ئه‌ردۆغان” ٥٢ هه‌زار به‌ندكراو له زیندانه‌كانی توركیا بوون،به‌ڵام پاش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ناوبراو ئه‌و ڕێژه‌یه گه‌یشتووه‌ته ٣١٤ هه‌زار و ٥٠٢ كه‌س و به‌رده‌وام له زیادبووندایه. له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری “ئه‌ردۆغان”دا ٢٠٠ زیندانی نوێ درووست كراوه و زیندانه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌گشتی توانای له‌خۆگرتنی ٣٥٥ هه‌زار به‌ندكراویان هه‌یه. شایانی باسه كه لانیكه‌م ١٠٠٠ به‌ندكراوی كورد له زیندانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا كوژراون و به خۆكوژی و جه‌ڵته‌ی دڵ له قه‌ڵه‌مدراون.