ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پترۆشیمی فارابی بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ر بینای ناوه‌ندی ئه‌و شێركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
كرێكارانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به “جێبه‌جێ نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌یی” كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، وه‌رگرتنی پاداشتی كاری، حه‌قی بیمه و هه‌روه‌ها دیاری كردنی پشووی مانگانه بوون. شایانی باسه به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته به هیچ شێوه‌یه‌ك خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌و كرێكارانه نیین و له وڵامی داخوازی كرێكارانی ناڕازی ویستوویانه كرێكاری دیكه له شوێنی كاری ئه‌وان دابنێن و له‌سه‌ر كاره‌كانیان لابدرێن.