سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگهیاند، ئەمشەو بنکەی ئاسمانیی بەلەد كه دهكهوێته ٦٤ كیلومهتری باکووری بەغدا، زیاتر لە پێنج مووشەکی ئاراستە كراوه و ههتا ئێستا هیچ گروپێك ئهو هێرشهی له ئهستۆ نهگرتووه.
بهپێی ئهو ڕاگهیێندراوه، مووشەکەکان لە سنووری ئوستانی دیالەوە ئاراستەی ئهو بنكهیه کراون و تائێستاش بەفەرمیی هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی مووشەکبارانەکەوە بڵاونەکراوەتەوە. بنکەی ئاسمانیی بەلەد یەکێکە لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی عێراق و دەکەوێتە سنووری ئوستانی سەلاحەدین كه لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ی زایینیهوه هێزەکانی ئەمریکا لێی جێگیرببوون و بەمدواییانە ڕادەستی سوپای عێراق كراوهتهوه.