ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى “توركیه” چەندین ناوچەى جیاوازى باشور و ڕۆژئاوای کوردستانیان بوردومان کرد و بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان ژمارەیەک گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە کاتژمێر ١٢ی شەوى ڕابردوەوە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى تورکیه چەندین ناوچەى جیاوازى باشور و ڕۆژئاوای کوردستانیان بوردومان کرد. پەیامنێرێکی ئاژانسی هاوارنیوز لەکاتی ڕووماڵی هێرشەکاندا بەهۆی بوردوومانەوە گیانی به‌ختكرد. هه‌وه‌ها ئەوەشخراوەتەڕوو دوو شەڕڤانى “قەسەدە” لە ناوچه‌ی “دێرک”،گیانیان به‌ختكرد و چوار سەربازى سووریاش لە شەهبا کوژراون. هەروەها، لە باشورى کوردستان ناوچەکانى چیای “قەرەچووخ”، “زرکان”، بنارى قەندیل، چیاى ئاسۆس و چەند ناوچەیەکى هەرێمى پاراستنى مەدیا لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانى دەوڵەتى تورکیه‌وە کراونەتە ئامانج .