بهپێی ڕاپۆرتهكان ڕۆژی سێشهممه ٢ی مانگی خهرمانان ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکییه، بۆردوومانی گوند و شاخهكانی سنووری پێنجوێنیان کرد.
به پێی ئهو ڕاپۆرته، بۆردوومانەکە زیانی گیانیی بە دواوە نەبووە. له لایهكی دیكهوه سووڕانەوەی فڕۆکەکانی تورکیا بە ئاسمانی شارباژێڕدا بەردەوامە و باخی سێ هاوڵاتی مەدەنییان لە گوندی “شێخل مارێنی” شارباژێر بۆردوومانکردووە و زیانی ماددیی زۆریان بە گوندەکە گەیاندووە، هەتا ئێستاش سووڕانەوەی فڕۆکەی سیخوڕیی بەردەوامیی هەیە. دانیشتوویەکی گوندی شێخل مارێن دەڵێت: هیچ کەسێکی سەربازیی لە گوندەکەمان نەبووە، کە تورکیا بۆردوومانی کردووە.