کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

بودجەی ساڵی ١٣٩٦ رژیمی ئیسلامی چی بو کومه لانی کریکار و هه ژار تیدایه؟

2017-01-05 | ۱۳۹۵-۱۰-۱۶

نشریه پیشره و

دەوڵەتی ڕۆحانی لایەحەی بودجەی ساڵی ١٣٩٦ی پێشکەشی مەجلیسی شوورای ئیسلامی کرد. دەقی بەشە ئاشکراکانی لایەحەکە لە ڕاگەیەنەرەکانی نێوخۆدا بڵاو بۆتەوە. ئەگەرچی ئەم بودجەیە بڕیاره‌ کە خه‌رج و مه‌خارجی ساڵێکی کۆماری ئیسلامی تەنزیم بکات و ئەگەرچی بە ڕواڵەت بەرنامەی گه‌شه‌ی ٥ ساڵەی ئابوریشیان هه یه ، بەڵام لە ئه ساسدا بەهۆی شپرزەیی و قەیرانێکی ئابووری چەند لایەنە کە ڕژیمی ئیسلامی تووشی بووە و بە هۆی زۆری ناوەندەکانی بڕیاردانی ئابووری کە لەژێرچەترێکدا نین، ئابووری کۆماری ئیسلامی نەک لەسەر بنەمای بەرنامەیەکی درێژ ماوە بەڵکوو لە ڕێگای بەخشنامە و قەراری کاتیەوە بەڕێوەدەچێت. بەڵام لەگەڵ گشت ئەمانەدا بە چاوگێڕانێک بەسەر هەر ئەم لایەحەیەی بودجەی ساڵی ١٣٩٦ی دەوڵەتی رۆحانیشدا هەم ناکۆکیەکان و هەم ئەولەویەته واقعیه کانی ڕژیم لە ساڵی داهاتودا ده بیندرین

لە سەرەتای لایەحەی بودجەدا هاتووە کە پشت بەستنی پێش لە داهاتە نەوتیەکان بە داهاتی ماڵیاتە و دواتر لە دەقی بودجەدا هێندێک پێش بینیش لەم بوارەدا کراوە. دەزانین کە داهاتە ماڵیاتیەکانی دەوڵەت دوو جۆرن، ماڵیاتی ڕاستەوخۆ و ماڵیاتی ناڕاستەوخۆ. ماڵیاتی ڕاستەوخۆ له ئەرزشی ئەفزودە و داهاتی شەخسی و شیرکەتەکان وەردەگیرێ. بەڵام کەسێک کە لەگەڵ ئاستی گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا ئاشنا بێت، دەزانێ کە لەم سیستمەدا وەرگرتنی ماڵیات لە داهات بەهیچ شێوەیەک کارێکی ئاسان نییە. بەشی زۆری بازاڕیان و کەسانی خاوەن سەروەت و سەرمایە، لەژێر ناوی دانی “وجوهاتی مەزهەبی وەک خومس و زەکات و سەهمی ئێمام”، لە دانی ماڵیاتی ڕەسمی خۆیان دەبوێرن و ڕاستەوخۆش لە لایەن بەیتی ڕیبەریەوە پشتیوانیان لێدەکرێت. دامەزراوەکانی ژێر کۆنترۆڵی سپای پاسداران و ناوەندەکانی هاوتەریبی، کە زیاترین بەشی ئابووری ئەم وڵاتەن، بە کردەوە لە دانی هەر چەشنە ماڵیاتێک معافن. دەبێ بەم حاڵەتانەوە ڕشوە خۆری و گەندەڵی و خو ده رباز کردن له دانی مالیات کە لە کۆماری ئیسلامیدا جیکه وتوه، زیاد بکه ین. کەوایە ئەم ئیدیعایە کە گۆیا سەرچاوەی سەرەکی دەوڵەت ماڵیاتە، بێ بنەمایە. بەڵام ماڵیاتی ناڕاستەخۆکە لە به‌كارهێنه‌رانی لە ڕێگای کڕینی کالای جێی پێویستیان وه رده گیری. دەستی دەوڵەت لەم بوارەدا کراوەیە و لەهەر جێگایەک کە کەم بێنێ نیازەکانی خۆی بە گران کردنی کالاکان لە گیرفانی خەڵک دابین دەکات و ئەمە تەنیا واتای واقعی پشت بەستنی دەوڵەت بە داهاتی ماڵیاتە. وێڕای کەسری دیکەی بودجەش دەبێ لە لایەن به‌كارهێنه‌رانیه‌وه‌ قەرەبوو بکرێتەوە. لەوانە بودجەی ساڵی ٩٦ لەسەر بنەمای نرخی هەر بەرمیلێک نەوت ٥٠ تا ٥٥ دۆلار و هەر دۆلارێکیش ٣٣٠٠ تمەن تەنزیم کراوە. نرخی نەوت کە لە هەڵکشان و داکشان دایە و لەوانەیە بە شێوەی ئاسایی کەمتر لەم ڕەقەمانەش بێت و نرخی دۆلاریش لە ئێستادا زیاتر لە ٤ هەزار دۆلارە. لەم روەوە لە ئێستاوە دیارە کە بودجەی ساڵی داهاتوی دەوڵەتی رۆحانی هەم په‌رپێده‌ری ئاوسانە و هه‌م گرانی دێنێت. گرانیش بەرلە هەمووان بەسەر شانی چینی کرێکار کە لانیکەمی حەقدەستی دیاریکراوی لە لایەن ئەم دەوڵەتەوە سێ جار لەژێر هێڵێ هەژاریدایە، قورسایی دەکات.

ئێستا با بزانین لە بواری کەم بوونەوەی بێکاری و خزمەتگوزاری گشتیدا بودجەی ساڵی داهاتوو چ دیاریەکی بۆ کرێکاران و توێژی کەم داهاتی کۆمەڵگه‌ پێیە. لە حاڵێکدا کە بە بەراورد لەگەڵ بودجەی ساڵی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی لە رووی داهاتی نەوتیەوە لە مەوقعیەتێکی باشتر دایە و بە لاچوونی بەشێک لە تەحریمەکان ڕێژەی فرۆشتنی نەوتی ئێران بۆتە دوو بەرابەری پێشوو، لە گشت بوارە خزمەتگوزاریەکاندا نە تەنیا بودجە زیادی نەکردوە بەڵکوو کەمتریش بۆتەوە. محەممەد باقری نەوبەخت یەکێک لە داریژه رانی لایەحەی بودجە بە هه‌واڵنێری “فارس”ی وتووە کە بودجەی بێهداشت و دەرمان و ئاموزش و پەروەرش، بە هەمان رێژەی ساڵی ٩٥ پێشبینی کراوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ساڵی ٩٥ لە باری بێهداشت و دەرمانەوە یەکێک لە خراپترین ساڵەکانی تەمەنی ڕژیمی ئیسلامی بووە و لە بواری ئاموزش و پەروەرشێشدا بە پێی ڕاپۆرتی هەوڵنێری تەسنیم لە زمان وەزیری ئاموزش و پەروەرشەوە، ئەم وەزارەتخانەیە تا کۆتایی مانگی ڕەشەمه‌ی ئەمساڵ تەنانەت بودجەیەکی بۆ دانی جه‌ژنانه‌ی حقوق بگیرانی خۆیشی لەبەردەستا نەبووە. بە لەبەرچاو گرتنی زیاد بوونی ژومارەی قوتابیان و موعەلیمان و سابت مانەوەی بودجەی ئاموزش پەروەرش دەکرێ پێشبینی بکرێت کە لەم بوارەشدا چ بارودۆخێکی فەلاکەتبار لە ڕێدایە. واتە کاتێک یەك ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتیان بە نرخی هەرزان لە بازاڕی قاچاغدا دەفرۆشت و ئێستا کە زیاتر لە دوو بەرابەر واتە ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بۆشکە نەوت بە نرخی ڕەسمی و لە بازاڕدا بە یاسایی دەفرۆشن، خزمەتگوزاریەک کە پێشکەشی خەڵکی ئەکەن کەمترە لە ساڵی ڕابردوو.

بەڵام ئەو گوشارانەی کە بۆسەر زۆربەی خەڵک لە ڕێگای ئەم بودجەیەوە دێت زیاتر لەوانەیە. بەپێی ئەم بودجەیە نرخی گازۆئێل ٢٠ لەسەد گران دەبێت. گران بوونی نرخی گازۆئێل واتە گران بوونی نرخی گواستنەوە و گەیاندن، واتە ئەوەیکە ئەم ٢٠ لەسەدە لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە بەسەر شانی خەڵكدا سەرشکێن دەکرێت. بەپێی ئەم بودجەیە کۆمەک هەزینە دەوڵەتیەکان بۆ پڕۆژەی مەسکەنی مێهر نیوە بووە. بێجگە لەوەی کە ئەم پرۆژەیە خۆی بەرشکستەیە، بڕانی یارمەتیە دەوڵەتیەکان دەبێتە هۆی گران بوونی مەسکەن بۆ کەسانێک کە خاوەنی سەرپەنایەک نین. دیسان بەپێی ئەم بودجەیە نرخی به‌رق لە ٣٠ ڕیاڵەوە بۆ هەر کیلووات دەبێتە ٥٠ ڕیاڵ.

ئێستا دەبێ بزانین لە حاڵێکدا کە داهاتی نەوتی ئێران دوو بەرابەر بووە، لە حاڵێکدا لە ئاکامی ڕێككه‌وتنی هەستەیی و بەرجامدا بەشێک لە گوشارە دەرەکیە ئابووریەکانیش لاچوون، ئایا دەوڵەت داهاتی ئیزافی خۆی سەرفی ڕەخساندنی هەلی کار و گەشەی ئابووری دەکات؟ لەم بوارەدا لە تەرحی بودجەی ساڵی داهاتودا هیچ ئاماژەیەکی روون نییە. کارناسانی خودی ڕژیمیش باس لە ناکۆکی ئەم بودجەیە لەگەڵ بەرنامەی ٥ ساڵەی گه‌شه‌دا دەکەن. پرسیار ئەوەیە کەوایە ئەم داهاتە زیادیانە بۆکوێ ئەچن. ڕۆژنامه‌ و سایتە نێوخۆییه‌كانی وڵات لەژێر هیدایەتی دەوڵەتدا لەم بارەیەوە خۆیان لە لێکدانەوە و روون کردنەوەی ڕەقەمەکان دەپارێزن. بەڵام سرنجدانێكی ورد به‌و بودجەیە ده‌ریده‌خات کە داهاتە ئیزافیەکان هێندێکی دەڕژێتە گیرفانی ناوەندە نیزامی و ئه‌منییه‌تیه‌كانه‌وه‌. بۆ نموونە بودجەی سپای پاسداران و بسیج ٥٠ لەسەد زیادی کردوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە سپا هەم لە بودجەی ڕەسمی بەهرەمەندە و هەم لە سەرچاوەی ئابووری سەربەخۆی خۆی. رۆحانی لە قسەکانیدا لە مەجلیس، کاتی پێشکەش کردنی لایەحەی بودجە وتی کە لەم بوجەیەدا بێهداشت و دەرمان و ئاموزش و پەوەرش و دیفاع و ئەمنیەت لە ئەولەویەتدان. بەڵام دەبینین کە بەپێی ئەو ڕەقەمانەی كه‌ لە خودی لایەحەکەدا دانراون، بەشی ئەوەڵی قسەکانی رۆحانی درۆ و بەشی دووهەمیشی ڕاستە.

بەم جۆرە واتای بەکردەوەی بودجەی ساڵی داهاتووی دەوڵەتی رۆحانی هیچ شتێک نییە بێجگە لە خزمەتگوزاری کەمتر، گەندەڵی ماڵی و ئیداریی زیاتر، بێکاری و خه‌ساره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بەرین تر . لە ئاوا بارودۆخێکدا بۆ ڕزگاربوونی جەماوەری هەژاری کۆمەڵگە لەژێر باری قورسی ئاسەوارەکانی وەها بارودۆخێک کە ڕژیمی سەرمایەداری کۆماری ئیسلامی بەسەر خەڵکیدا سەپاندوە، ڕێگایەک بێجگە لە ناڕزایەتی ده ربرین و خەباتێکی هەمە لایەنە و هاوئاهەنگ لەژێر ڕێبەریی هێزە پێشڕەو و کرێکاری و کومونیستیەکاندا نییه.حه ره که تیک که نە تەنیا ئەم کۆمەڵگایە لە نه چنگ کۆماری ئیسلامی ڕزگار بکات، بەڵکو به ستینی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتیش فەراهەم بکات و مژدەدەری دامەزرانی کۆمەڵگایەکی ئینسانی و یەکسان و پڕ لە ڕێفاە و ئاسوده یی سبەی رۆژ بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لە دایک بوونی چاڕلی چاپڵین: پێداچوونەوەی “دیکتاتۆری گەورە”

“گیرۆدەیی” نەخۆشییەکی درێژخایەن و جیهانی!

کارگەیەک بە بێ خاوەنکار: ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری کرێکاران لە ئەرژەنتین

لاوێن ئەمانی

کورد و نەورۆز و زامی ساڕێژ نەبۆوەی نەتەوەیەک و پێویستی هەستانەوە و خەباتی شۆڕشگێرانە و رزگاریخۆازانە گەلی کورد

ئه‌یووب ده‌باغیان

له یادی پۆله هەڵۆکەی گوردانی شوان

حەسەن رەحمان پەناە

مناڵ هاوسەری دیاردەیەکی دزێو و جنایەتکارانەی روو لە گەشەی ئێران و کۆمەڵگا دۆاکەوتوو و مەزهەبیەکان

ئه‌یووب ده‌باغیان