کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ بارمته‌گرتنی برای به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سنه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌

به‌ بارمته‌گرتنی برای به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سنه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی

 

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، “مورته‌زا محه‌ممه‌دی” برای “سیروان محه‌ممه‌دی” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری شاری سنه، شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی دووشه‌ممه‌ هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ ئۆتۆمبێلی ئه‌و هاووڵاتیه‌یان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و دواتر ‌ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌یان كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ حه‌وتووی ڕابردوو به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی دا به‌ بنه‌ماڵه‌ی “محه‌ممه‌دی”یان ڕاگه‌یاندبوو كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئازادكردنی “سیروان”، “مورته‌زا” ڕاده‌ستی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “سیروان محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی حاجی ئاوای سنه‌ شه‌وی ١٦ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ له‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.