عه‌لی خامنه‌یی جه‌للاد، وه‌لی فه‌قیهی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ٥مین ڕۆژی ئاخێزی سه‌رتاسه‌ری كه پتر له ١٥٠ شاری له ٢٩ ئۆستانی ئێران گرتبووه‌وه، ڕایگه‌یاند: “با هه‌موو دۆست و دوژمنان بزانن، ئێمه له بواری نیزامی و سیاسی و ئه‌منیه‌تیه‌وه پاشه‌كشه‌مان به دوژمن كرد. هه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كه چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجام دران ئه‌منیه‌تی بوون و په‌یوه‌ندیه‌كان به خه‌ڵكه‌وه نه‌بوو. ئێمه له بواره جواراوجۆره‌كاندا پاشه‌كشه‌مان به دوژمن كردووه و به هۆمێدی خودا له بوار شه‌ڕی ئابووریشدا لێبڕاوانه دوژمن ناچار به پاشه‌كشه ده‌كه‌ین.” حسێن شه‌ریعه‌تمه‌داری، نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیه له كه‌یهاندا نووسی: “ئێمه هیچ كات هه‌ڵناچین، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه به‌ڕاستی بمانهه‌وێ كارێك به كرده‌وه ئه‌نجام بده‌ین، نابارین مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه یمانهه‌وێ سێڵاوێك وه‌ڕێ بخه‌ین. گرتن و به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ڕازێل و ئه‌وباشانه‌ش بۆ ئێمه كارێكی ئاسانه.”
به‌ڕاستی كه سێڵاوی خوێنیشیان وه‌ڕێ خست، هه‌موو ئه‌م قسانه “هاواری سه‌ركه‌وتن” له شه‌ڕێك دا بوو كه له‌وبه‌رییه‌وه هه‌ژاران و بێ به‌شانی شار و لاوانی بێكار و په‌راوێزخراو، ڕاوه‌ستابوون. ئه‌وان نه سه‌نگه‌رێكیان هه‌بوو و نه چه‌كێك له ده‌ستیان دا بوو. “دو‌ژمنێك كه پاشه‌كشه‌ی پێكرا”، ئه‌و ئینسانه ئازادیخواز و پڕجۆش و خرۆشانه بوون كه دژبه هه‌ژاری و بێكاری و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات ڕاپه‌ڕیبوون و به ده‌ستی به‌تاڵ و بوێرانه له به‌رامبه‌ر توندوتیژی تۆخی ده‌سه‌ڵاتی ئایین و سه‌رمایه خۆڕاگریان نواند. ئێستا دایكی ئه‌و لاوانه‌ی كه خوێنی ڕۆڵه‌كانیان له سه‌ر شه‌قامه‌كان ڕژا، ده‌ست له ناو ده‌ستی دایكانی خاوه‌ران ئاڵای خه‌باتی و دادخوازییان دژبه جه‌للادانی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵگرتووه. خوێندكاران له ڕۆژی ١٦ی سه‌رماوه‌زدا ڕایانگه‌یاند كه له خوێنی گیان به‌خت كردوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ناگوزه‌رێن و ڕێگه‌یان درێژه پێ ده‌ده‌ن. چینی كرێكار و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی، ناوی گیان به‌خت كردوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریان خسته ناو لیستی گیان به‌خت كردوانی ڕێگا‌ی شۆڕش. خامنه‌یی به درووستی ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌وه شه‌ڕێكی به‌ته‌واو مانا بوو، خوێنڕێژانی كۆماری ئیسلامی شه‌قامه‌كانی ماهشه‌هر، شیراز و جوانڕۆ و ده‌یان شاری دیكه‌یان كرد به مه‌یدانی شه‌ڕ، له هێندێك شار، له سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه به زرێ پۆش و له ئاسمانه‌وه به هێلی كۆپتێر، فیشه‌كیان به‌سه‌ر لاوان‌دا باراند. به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه كۆتایی نه‌هاتووه، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ١٦ی سه‌رماوه‌زدا نیشانی دا كه به شێوه‌ی جۆراوجۆر و نوێ ئه‌م شه‌ڕه هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
به‌ڵام ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه ڕوو به “هاووڵاتیانی” شه‌ڕی ڕاگه‌یاندووه و له جه‌ریانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا سه‌دان كه‌س له هاووڵاتیانی كوشت و پتر له هه‌زار كه‌سی بریندار كرد و ٨ هه‌زار كه‌سی دیكه‌شی به‌دیل گرت و ڕه‌وانه‌ی زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كانی كرد، ئێستا به مه‌به‌ستی نواندنی ئیدعای ڕه‌وابوونی، گاڵته‌جاڕی ١١مین هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شورای ئیسلامیی خستووه‌ته ڕێ. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه كۆماری ئیسلامی به پێناسه كردنی ناڕازیانی ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به ئاژاوه‌گێڕ و شارلاتان و سه‌ركوتی خوێناوی لاوانی وه‌گیان هاتوو له هه‌ژاری و بێكاری، ڕه‌وابوونی خۆی به ته‌واو مانا له‌گه‌ڵ بنبه‌ست به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه. بۆ ڕژیمێك كه خوێنی هاووڵاتیانی له سه‌ر شه‌قامه‌كان ڕشتووه و به جۆگه‌له‌ی خوێن خۆی له خه‌ڵك جودا كردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی نومایشی ئیدعای مه‌شروعیه‌ت، ته‌نیا بێ شه‌رمی و بێچاوه‌ڕوویی ئه‌م ڕژیمه نیشان ده‌دات و هیچیتر. ڕژیم ئیتر ته‌نیا به زه‌بری سه‌رنێزه و سه‌ركوتی تۆخ ده‌توانێ درێژه به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بدات.
له‌گه‌ڵ كۆتایی مۆڵه‌تی ناونووسی كردن بۆ نومایشی هه‌ڵبژاردنی ١١مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسی ئیسلامی، سه‌رۆكی ستادی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم باسی له ناونووس كردنی ١٦ هه‌زار و ١٤٥ كه‌س له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كرد. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم بكه‌ینه مه‌یدانی ڕسوا كردنی هه‌رچی زیاتری ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی. نابێ ڕێگه بدرێت ڕژیم له دواهاته‌كانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر گیان به سڵامه‌ت به‌ده‌ر ببات. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه له هه‌موو شار و شارستانێك، ناوی كاندیده‌كانی ئه‌م گاڵته‌جاڕیه وه‌كوو كاندیدی هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ كوشتاری هاووڵاتیانی ناڕازی، وه‌كوو كاندیدی هاوكاری له‌گه‌ڵ جه‌نایه‌تكارانێك كه خوێنی لاوانی وه‌گیان هاتوو له هه‌ژاری و بێكاری و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتیان ڕژاند، به خه‌ڵك بناسرێندرێن. پێویسته ناوی كاندیده‌كانی هاوده‌ست له‌گه‌ڵ جه‌نایه‌تكارانی ڕژیم له ئاستێكی به‌ریندا له ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبكرێته‌وه. پێویسته ناویان له بیر و زه‌ینی كۆمه‌ڵگادا بمێنێته‌وه. ئه‌وانه له باروودۆخێكدا ئاماده‌بوونی خۆیان بۆ هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ ڕژیم ده‌ربڕیوه كه ڕژیم به ئاشكرا دژبه خه‌ڵك شه‌ڕی ڕاگه‌یاندووه. له باروودۆخێكدا كه دایكی گیانبه‌خت كردووان و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری و بزووتنه‌وه‌ی ئازادۆخوازی له ئێران ئاڵای عه‌داڵه‌تخوازیی دژ به‌م ڕژیمه به‌رز كردووه‌ته‌وه، پێویسته گاڵته‌جاڕیی هه‌ڵبژاردن ببێته كه‌مپه‌ینێك بۆ ڕسواكردنی به‌كرێگیراوان و هاوده‌ستانی ڕژیم.
له‌دوای ئاخێزه‌كانی مانگی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، جێگایه‌ك بۆ مانۆڕی سیاسی و فریوكاریی ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، بژارده‌ی خراپ و خراپتریان له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا داده‌نا، نه‌ماوه‌ته‌وه. له جه‌ریانی ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی مانگی به‌فرانبار و خه‌زه‌ڵوه‌ردا، ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی له پاساوكردن و سه‌پاندنی سه‌ركوت دژبه خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو، له ئۆسوولگه‌راكان و فه‌رمانده‌كانی سپا وه‌دوا نه‌كه‌وتن. ڕۆڵی ڕووحانیی خوێن‌ڕێژ له كوشتاری خه‌ڵكی ناڕازیدا، كه به‌رده‌وام له لایه‌ن ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تیه‌وه پشتیوانی لێكراوه، له‌كه‌س شاراوه نییه.
كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادیخواز! ئه‌گه‌ر خوازیاری كۆتایی هێنان به كوشتاری هاووڵاتیانی بێدفاع و به‌دیل گرتنیانن، ئه‌گه‌ر خوازیاری كۆتایی هێنان به هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی ئابووری و هه‌موو نه‌هامه‌تی و بێ مافیه‌كانن، ئه‌گه‌ر خوازیاری ئازادی و ژیانێكی ئاسووده و شیاوی ئینسانن، ئه‌گه‌ر خوازیاری ئه‌وه‌ن هه‌ڵاواردن و بێ مافیی ژن و ده‌خاڵه‌تی ئایین له ده‌سه‌ڵات و ژیان دا نه‌مێنێ، به كه‌مپه‌ینی ڕسوا كردنی گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی په‌یوه‌ست بن. بێ گومان، هه‌ڵبژێری ڕاسته‌قینه‌ی كرێكاران و خه‌ڵكی تینووی ئازادی له ئێران ڕووخانی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی، وه‌دی هاتنی ئازادی و یه‌كسانی و ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵك له به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگادایه.