ڕۆژی یەکشەممە ۱۰ی ڕەشەممە، سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری “هەرسینی” پارێزگای کرماشان بە ناوی “حامید مستەفایی” لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک، جێبەجێ کرا.
بە وتهی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “حامید مستەفایی” خەڵکی گوندی “چۆغاسەعید”ی سەر بە شاری هەرسین بووە و لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر، لە نزیک شاری ئەراک دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕابوویەوە.