ساڵی ١٨٧٠ لوئی بێناپارت، ئیمپراتووری فه‌ڕانسه به هاندانی هه‌ستی شوێنیستی له فه‌ڕانسه به ئامانجی په‌ره‌پێدانی ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی له ئۆرووپا، شه‌ڕی له دژی ده‌وڵه‌تی پڕۆس ده‌ستپێكرد. له‌و شه‌ڕه‌دا فه‌رانسه شكستێكی گه‌وره‌ی خوارد و لوئی بێناپارتیش له لایه‌ن ئه‌رته‌شی پڕۆسه‌وه به‌دیل گیرا. ئه‌رته‌شی پڕۆس تا پشت ده‌روازه‌كانی پاریس پێشڕه‌ویی كرد. ڕۆژی چواره‌می هه‌ر ئه‌و ساڵه پاریسیه‌كان ڕاپه‌ڕین و پاشماوه‌كانی ئیمپراتووریی هه‌ڵاتووی لوئی بێناپارتیان تێكه‌وه پێچا. كرێكارانی ڕاپه‌ڕیو هێرشیان كرده سه‌ر قه‌سری پاشایه‌تی بوربون و مه‌جلیسی داڕێژه‌ری یاسایان ناچار كرد تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتووری و پێكهاتنی كۆماری ڕاگه‌یه‌نێت. هاوكات هێزه بورژواكان ده‌ستبه‌جێ، پێكه‌وه بوون به هاوپه‌یمان و “حكوومه‌تی كاتیی دیفاعی نه‌ته‌وه‌ی“یان پێكهێنا. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدا بوو كه خه‌ڵكی پاریس بۆ دیفاع له شار چه‌كیان هه‌ڵگرتبوو و “گاردی میللی“یان بۆ موقاومه‌ت له به‌رامبه‌ر ئه‌رته‌شی داگیركه‌ری پڕۆس ڕێكخستبوو. هێزی سه‌ره‌كیی ئه‌م ئه‌رته‌شه نوێیه، له گوردانی كرێكاران پێكهاتبوو و شۆڕشگێڕه سۆسیالیسته‌كان له ناویاندا یه‌كجار ده‌ست ڕۆیشتوو و جێگه‌ی متمانه بوون. ده‌وڵه‌تی نوێ كه له شاری بوردو جێگیر ببوو، له جیات كۆكردنه‌وه‌ی هێز دژبه ئه‌رته‌شی داگیركه‌ری پڕۆس، پته‌و كردنی هێزی خۆی له چه‌ك كردنی كرێكارانی پاریس‌دا ده‌بینی و ئه‌م كاره‌ی كردبووه ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆی. ئه‌م ده‌وڵه‌ته له لایه‌كه‌وه خه‌ریكی وتووێژ و به‌ندوبه‌ست بوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی پڕۆس و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆ چه‌ك كردن و بێ ده‌سه‌ڵات كردنی یه‌كینه كرێكاریه‌كانی ناو “گاردی میللی“، پیلانی داده‌ڕشت. كرێكاران ڕێگه‌یان نه‌دا چه‌ك بكرێن و دژبه ده‌وڵه‌تی بورژوایی ده‌سه‌ڵاتدار ڕاپه‌ڕین. ڕۆژی ١٨ی مانگی مارس ده‌وڵه‌تی پووشاڵی له به‌رامبه‌ر كرێكاراندا ده‌وامی نه‌هێنا و داروده‌سته‌كانی خۆی برده ده‌ره‌وه‌ی پاریس و له كۆشكی وێرسای له چه‌ند كیلۆمیتریی شار، كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌رته‌شی پڕۆس دا بوو، جێگیر بوو. به‌م جۆره بوو كه پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه كه‌وته ده‌ست كرێكارانی چه‌كداره‌وه. “كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی گاردی میللی” ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت. یه‌كه‌مین هه‌وڵی ئه‌م كۆمیته‌یه پێكهێنانی شۆڕای گه‌ڕه‌كه‌كان و دابین كردنی سه‌ره‌تاكانی هه‌ڵبژاردنی حكوومه‌تی نوێ بوو.
١٤٩ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له ڕۆژی ٢٦ی مارسدا، هه‌ڵبژاردنی كۆمۆنی پاریس به‌ڕێوه‌چوو و ڕۆژی ٢٨ی مارس، به‌ره‌نجامه‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا. له‌و ڕۆژه‌دا گاردی میللی كه له ڕۆژی ١٨ی مارسه‌وه تا ئه‌و كات زۆرینه‌ی به‌شه‌كانی پاریس و ده‌وروبه‌ری له به‌رامبه‌ر هێزه داگیركه‌ره‌كانی پرۆس پاراستبووی و ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بوو، له‌سه‌ر كار نه‌ما و له‌وه به‌دوا ده‌سه‌ڵات درایه ده‌ست نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك. پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی كۆمۆن له بنه‌ماوه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی پێش خۆی جیاوازی بوو. كۆمۆن له كه‌سانێك پێكهاتبوو كه له گه‌ڕه‌كه جۆراوجۆره‌كانه‌وه، له خواره‌وه به‌ره‌و سه‌ر هه‌ڵبژێردرابوون. كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمۆنی پاریس، ٨٣ كه‌سی ئه‌ندام هه‌بوو و به حوكمی یاسای په‌سندكراو، هه‌ركات زۆرینه‌ی هه‌ڵبژێران ئیراده‌یان كردبایه، ده‌یانتوانی هه‌ركام له‌و كه‌سانه له‌سه‌ر كار لابه‌رن. ئه‌م كۆمیته‌یه هه‌م داڕێژه‌ری یاسا بوو و هه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری یاسا.
كۆمۆن هه‌ر له یه‌كه‌مین ڕۆژی دامه‌زرانیه‌وه ده‌ستی دایه گه‌لێك هه‌وڵی مه‌زن له‌وانه: ئه‌رته‌شی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و كاروباری نیزامیی به‌ده‌ستی خه‌ڵكی چه‌كدار سپارد. ڕاگه‌یه‌ندرا كه زه‌وی هی ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌سه‌ری كار ده‌كات، ئامرازی به‌رهه‌مهێنان هی كرێكاران و كار مافی سرووشتیی هه‌موانه. مووچه‌ی زۆری به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه، زۆرترین مووچه له حه‌قده‌ستی كرێكارێكی لێهاتوو زیاتر نه‌بوو. قازی و به‌رپرسانی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كران و هه‌ركات زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران ئیراده‌یان كردبایه، كه‌سه‌كانیان له‌سه‌ر كار لاده‌برد. سزای ئێعدام هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ده‌زگای گیوتین له به‌رچاوی خه‌ڵك سووتێندرا. فێركردن و بارهێنانی به‌خۆڕایی له كۆمه‌ڵدا بینا كرا. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو كلیساكان و زه‌وت كردنی ماڵ و سه‌روه‌ته‌كه‌یان له لایه‌ن كۆمۆنهوه په‌سند كرا. ئایین وه‌ك ئه‌مری خسووسی كه‌سه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا. مه‌دره‌سه‌كان له‌ژێر سێبه‌ری كلیسا هاتنه ده‌ر، داموده‌زگای قه‌زایی و په‌روه‌رده و فێركردن له ئایین و له هه‌موو جۆر فكریهتێك كه په‌یوه‌ندی بێت به ویژدانی ئینسانه‌كان، جیا كراوه و قازیه‌كان هه‌ڵده‌بژێردران.
كاری شه‌وانه‌ی نانه‌واییه‌كان مه‌منووع كرا. حقووقی كارمه‌ندانی كۆمیسیۆنه‌كانی كۆمۆن به‌قه‌د حه‌قده‌ستی كرێكارێكی نانه‌وایی دیاری كرا. له ده‌زگای ئیداریی كۆمۆندا، ئیداره‌ی پۆلیس له جیات ئه‌وه‌یكه ده‌ست نیشانده‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندی بێت، بوو به ئۆرگانێك له خزمه‌ت خۆشبژیوی خه‌ڵكدا و هه‌موو ئه‌ركه سیاسیه‌كانی ئه‌م ئیداره‌یه هه‌ڵوه‌شایه‌وه. به‌رپرسانی ئیداره‌ی پۆلیسیش هه‌ر كات كه پێویست بایه، ده‌گۆڕدران. كۆمۆن ئازادیی ڕاده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نی و ئازادیی كۆبوونه‌وه و پێكهێنانی ڕێكخراوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ڕاگه‌یاند. كۆمۆن ئه‌و كارخانه و ناوه‌ندانه‌ی كه خاوه‌نه‌كانیان له پاریس هه‌ڵاتبوون، سپارده ده‌ست ئه‌و شۆرا كرێكاریانه‌ی وا له كارخانه‌كان پێكهاتبوون. ناوه‌نده‌كانی دیتنه‌وه‌ی كار هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه و ئه‌ركه‌كانیان درایه شاره‌داریه‌كانی ٢٠ ناوچه‌ی پاریس. هه‌موو ئیجارهكان بۆ ماوه‌ی یه‌كساڵ به‌خشران و فرۆشی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی وا خه‌ڵك له گره‌وی بانكه‌كانیان دانابوون، مه‌منووع كرا. بۆ ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی وا له وڵاتانی دیكه‌وه له یه‌كینه كرێكاریه‌كاندا، شان به شانی كرێكارانی پاریسی له “گاردی میللی“دا شه‌ڕیان كردبوو، به نیشانه‌ی هاوپشتی و یه‌كگرتوویی، به‌رپرسایه‌تی جۆراوجۆریان به بێ جیاوازی پێ سپێردرا.
ده‌وڵه‌تی پڕۆس كه له گه‌یشتنی په‌یامی ئازادی و به‌رابه‌ریی كۆمۆنی پاریس بۆ ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی تۆقابوو، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی بورژوایی شكست خواردوو و هه‌ڵاتوو به ئامانجی تێكشكاندنی كۆمۆن، هاوپه‌یمانیه‌تی پێكهێنا و به‌و مه‌به‌سته ٦٠ هه‌زار كه‌س له به‌دیل گیراوانی ئه‌رته‌شی فه‌رانسه‌ی ئازاد كرد و هه‌موویانی خسته‌وه ئیختیار ده‌وڵه‌تی هه‌ڵاتوو. ئه‌رته‌شی پرۆس و ئه‌رته‌شی نۆژهنكراوی ده‌وڵه‌تی بورژوایی له سه‌ره‌تاكانی مانگی مه‌یه‌وه، هێرشه هاوبهشهكانیانا، له چه‌ند لاوه به‌ره‌و پاریس ده‌ست پێكرد. به‌مجۆره نه‌به‌ردێكی نابه‌رابه‌ر و موقاومهتێكی تا دوایین هه‌ناسه دستی پێكرد. به‌ڵام سه‌ره‌نجام پاش چه‌ند ڕۆژ له شه‌ڕێكی نیزامیی نایه‌كساندا، كرێكاران شكستیان خوارد. له ماوه‌یه‌كی كورتدا ١٧ هه‌زار كرێكار له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا گیانیان به‌خت كرد. ٣٠ هه‌زار كه‌س ئێعدام كران و ٧٠ هه‌زار كه‌سیش زیندانی كران و یاخود دوور خرانه‌وه. ئه‌و ڕاده‌یه له بێ ڕه‌حمی و توندوتیژی دژبه كرێكارانی ڕاپه‌ڕیو و حكوومه‌تی كرێكاری، نموونه‌یه‌ك بوو له كینه‌ی چینایه‌تیی گشت بورژوازیی ئۆرووپا له به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی كرێكاراندا. بۆ تێگه‌یشتن له پانتایی جه‌نایه‌تێك كه به فه‌رمانده‌یی ژێنێڕاڵ مه‌ك ماهون كه دواتر بوو به سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه، ئه‌نجام درا، ته‌نیا باس كردن له چه‌ند نموونه كه له ژماره‌ی مانگی مه‌ی ١٨٧١ی ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی نیووز” چاپی له‌نده‌ن بڵاوكراوه‌ته‌وه، كهفایهت ده‌كات:
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له سه‌ره زاری ههواڵنێرهكهیهوه ده‌نووسێت:
“ئێعدامی به كۆمه‌ڵ به بێ هیچ جێاوازیهك هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌سیره‌كان ده‌سته ده‌سته ده‌به‌نه ئه‌و شوێنانه كه قه‌راره له‌وێ تیرباران كرێن و له پێشدا چه‌ندین چاڵی قووڵ هه‌ڵكه‌ندراون. له یه‌كێك له‌و چاڵانه‌دا كه له پایه‌گایه‌كی ده‌ورانی ناپلێئۆندایه، له دوێنێ شه‌وه‌وه هه‌تا ئێستا ٥٠٠ كه‌سیان تیرباران كردووه. ئه‌سیره‌كان ده‌ستبه‌جێ تیرباران ده‌كرێن و ته‌رمه‌كانیان له‌و چاڵانه‌دا فڕێ ده‌ده‌نه سه‌ریه‌ك. وێده‌چێ ئه‌وانه‌ی وا هێشتا به زه‌بری گولله نه‌مردوون له‌ژێر ئه‌و هه‌مووه ته‌رمه‌دا خه‌فه بن و ژان و ئازاره‌كانیان كۆتایی پێبێت. دوو دادگای نیزامی هه‌موو ڕۆژێ حوكمی تیربارانی ٥٠٠ كه‌س ده‌رده‌كه‌ن. له ئێستادا دوو هه‌زار ته‌رم له ده‌ورووبه‌ری پانتێئۆن كۆكراونه‌ته‌وه”. به‌مجۆره بورژوازیی فه‌ڕانسه تۆڵه‌ی خۆی له كرێكارانی ڕاپه‌ڕیو كرده‌وه و یه‌كه‌مین ئه‌زموونی شۆڕشی كرێكاری له جیهاندا شكستی هێنا.
كۆمۆنی پاریس ئه‌گه‌رچی پتر له ٧٢ ڕۆژ ده‌وامی نه‌هێنا و بورژوازی ئه‌و حكوومه‌ته‌ی له خوێنی كۆمۆناره قاره‌مانه‌كانی پاریس دا نوقم كرد. به‌ڵام هه‌موو خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی و هه‌موو ئه‌زموون و ده‌رسه‌كانی، ده‌ستكه‌وتی به‌نرخی چینی كرێكارن له‌و نه‌به‌رده چاره‌نووس سازانه‌ی وا هێستاش له‌به‌رده‌م ئه‌م چینه‌دان.