كانوونی سێنفی مۆعه‌لیمانی ئێران له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك له‌ئاست پشتڕاست بوونه‌وه‌ی حوكمی كڕینه‌وه و ده‌ركرانی “محه‌ممه‌د حه‌بیبی”، ئه‌ندامی كانوونی سێنفی مۆعه‌لیمانی ئێران به‌ندكراو له زیندانی تاران، ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕی.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “ئه‌م ناوه‌نده سێنفییه وێڕای بێ بایخ له‌قه‌ڵه‌م دانی ئه‌م حوكمانه، داوای له كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم كردووه كه په‌ره‌وه‌نده سازیی له‌دژی مۆعه‌لیمان و چالاكانی سێنفی ڕابگرن و مۆعه‌لیمانی به‌ندكراو به خێرایی ئازاد بكه‌ن. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نه‌كانی سێنفی مۆعه‌لیمان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌م پێوه‌نده‌دا له‌ئاست ئه‌م ته‌وه‌ره و درێژنه‌كرانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌ره‌خه‌سی “ئیسماعیل عه‌بدی” مۆعه‌لیمی به‌ندكراو ناڕه‌زایه‌تییان ده‌بڕیوه.