سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر، له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك، دیاری كردنی لانیكهمی حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٩ كرێكارانی، به زوڵمێكی ئاشكرا بۆ سه‌رجه‌م كرێكارانی ئێران زانیوه.
له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “ئه‌زمونی كرێكاران نیشانی داوه كه ڕێكخراوه ساخته‌كان و ده‌ستكردی ده‌وڵه‌ت، نایانهه‌وێت و ناتوانن كه له به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داران دهرگیربن. چونكه ئه‌م به ناوهڕۆك ڕێكخراوانه نه پشت ئه‌ستوور به كرێكارانن و نه هه‌ڵقوڵاوی خه‌باتی خه‌ڵكین، به‌ڵكوو مووچه‌خۆری سه‌رمایه‌داران و ئامرازی سه‌ركوت له ده‌ستی ده‌وڵه‌تن. كرێكاران ده‌بێ به پێكهێنانی سهندیكاكانیان وه‌ك قه‌ڵایه‌ك له به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت، بۆ دیاری كردنی حه‌قده‌ست و وه‌دیهێنانی باقی مه‌زایاكانیان هه‌وڵ بده‌ن. له‌م ڕێگایه‌دا ده‌بێ له سه‌رجه‌م ڕێگاكانی وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتن كه‌ڵك وه‌رگرن و له‌هیچ هه‌وڵێك به‌م ئاڕاسته‌یه دره‌نگ نه‌كه‌ن، چونكه خاوه‌نانی ده‌سه‌ڵات هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ئابووری كه بتوانێ بارودۆخی فه‌لاكه‌تباری كرێكاران باشتر بكات نیانه.