یه‌كێتیی ئازادی كرێكارانی ئێران به بۆنه‌ی هاتنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار، به‌یانییه‌كی ڕوو له بیروڕای گشتیی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له‌به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “ڕۆژی جیهانی كرێكار له حاڵێكدا دێت كه هه‌ژاری و بێكاری، ژیانی به ملیۆن بنه‌ماڵه‌ی كرێكاری ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و له‌ناوچوون بردووه. گرانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری پێداویستییه‌كانی ژیان، دابین كردنی سه‌ره‌تایی ترین ئیمكاناتی به‌ڕێوه‌چوونی ژیان و گوزه‌رانی بۆ كرێكارانی مووچه‌خۆڕ زۆر دژوار كردووه. له‌م بارودۆخه‌دا، ده‌سه‌ڵاتداران حه‌قده‌ستی ئه‌مساڵیان یه‌ك ملیۆن و ٨٣٥ هه‌زار تمه‌ن وه‌ك لانیكه‌م دیاری كردووه، له حاڵێكدا كه نرخی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی بنه‌ماڵه‌یه‌ك، گه‌یشتووه‌ته ٩ ملیۆن تمه‌ن. ئه‌مانه له حاڵێكدایه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناش كۆمه‌ڵگای خستووه‌ته قۆناغێكی كاره‌ساتباره‌وه و نه‌ته‌نیا گیان و ته‌ندرووستی خه‌ڵكی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵكوو كاریگه‌ری نه‌رێنیشی له‌سه‌ر كار و گوزه‌رانی خه‌ڵك داناوه و هه‌ر ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه هه‌زینه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی ژیان به ڕاده‌یه‌كی زۆر بچێته سه‌ره‌وه. یه‌كێتیی ئازادی كرێكارانی ئێران له كۆتایی دا ڕایگه‌یاندووه: به سه‌رنج دان به‌وه‌ی كه هیچ ئۆمیدێك به كۆتایی هاتنی ئه‌م بارودۆخه كاره‌ساتباره نییه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مساڵ، ساڵی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئاوسان به‌سه‌ر پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كان ده‌بێت.