کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

به‌یانییه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ڕۆژئاوا

چالاکانی مەدەنیی شاری سنە، سەبارەت بە هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە. له‌ به‌شێك له‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌:

ئەزموونی دێموکراسی لە هەر شوێنێکی جیهاندا دەبێت وەکوو بایەخ و بەهایەکی مرۆڤانە و دەسکەوتێکی گشتی و بەرهەمێکی گەردوونی سەیری بکرێت و بپارێزرێت.

یەکێک لەو ئەزموونانە، ئەزموونی دێموکراسی لە ڕۆژئاوای کوردستانە کە سەرەڕای هەموو کەموکۆڕییەکانی، بوو بە خاڵێکی پرشنگداری ڕۆژهەڵاتی ناوینی ئاخێزگەی شەڕ و گۆڕەپانی دابەشکارییە جیهانییەکان، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دڕندەترین هێزی سەدەی ٢١ واتە داعش و پێشکەشکردنی ئەزموونی پێکەوە ژیان و ئاشتەوایی، دوو دیوی ئەم وێنا جوانەیەن کە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ مرۆڤایەتی نەخشاندی. له‌ به‌شێكی تری ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: هەر بۆیە ئێمە وەکوو کۆمەڵگای مەدەنیی شاری سنە هێرش‌کردن بۆ سەر ڕۆژئاوا بە هێرش‌کردن بۆ سەر هەموو دەسکەوتە مرۆڤییەکان دەزانین و ناونانی ئەم هێرشە بە سەرچاوەی ئاشتی هەوڵدانێک بۆ بەلاڕێدابردنی وشیاریی جیهانی و پەردەپۆشکردنی ئەم تەقەلا نامرۆڤانە دەزانین. هه‌روه‌ها، زیاتر له‌ ٢٢ سازمان و ئه‌نجۆمه‌نی ناوه‌نده‌كانی شاری مه‌هاباد و ده‌روبه‌ری، به‌ بلاوكردنی به‌یانییه‌كدا هێرشی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوایان مه‌حكووم كرد. له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: جارێكی دیكه‌ ئه‌ردۆغان به‌ چرا سه‌وزی ئامریكا و به‌ بیانووی ئه‌منییه‌تی توركییه‌، هێرشێكی به‌ربڵاوی دژی كورده‌كانی سورییه‌ ده‌ست پێكردووه‌ كه‌ درێژه‌ی ئه‌م هێرشه‌، جێگه‌ له‌ ئاواره‌یی و كۆشتن و وێرانی ده‌ستاوه‌ردێكی دیكه‌ی نیه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ دامه‌زراوه‌كان و ئه‌نجۆمه‌نه‌كان و رێكخراوه‌ مه‌دنییه‌كان وێڕای مه‌حكووم كردنی هێرش بۆ سه‌ر خاكی سورییه‌ و هه‌ڵمه‌ت و كۆشتنی ژنان و پێاوان و منداڵانی بێ دیفاع له‌ لایه‌ن ده‌وڵتی ئه‌ردۆغانه‌وه‌ له‌ ناوه‌نده‌ نیونه‌ته‌وه‌یه‌كان داوا ده‌كه‌ین كه‌ به‌ر به‌ حه‌ره‌كه‌تی دژه‌ مروڤی و كۆشتاره‌ی بێ ڕه‌حمانه‌ بگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دەربڕینی ناڕەزایەتی و دەستبەسەرکردنی ٣ کرێکاری کارخانەی سیمانی شاری سیروان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری قوروه‌

komalah

پاڵپشتیی موعه‌لیمان و كرێكارانی شاری سنه‌ له‌ موعه‌لیمانی زیندانی كراو

komalah

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم

komalah

برینداربوونی دوو ژێنگەپارێزی شاری چووار

komalah

خۆکوشتنی دەرەجەدارێکی هێزەکانی ئەرتش لە شاری کرماشان

komalah