به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوازده به‌ندكراوی سیاسیی ژن له زیندانی ئێوین له به‌یانییه‌كی هاوبه‌ش، پشتیوانیان له بایكوتی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه.
له‌م به‌یانییه‌دا كه له لایه‌ن “یاسه‌مین ئاریانی، نێدا ئاشتیانی، ڕاحێله ئه‌حمه‌دی، مریه‌م ئه‌كبه‌ری مۆنفه‌رێد، له‌یلا حسێن زاده، سۆهه‌یلا حێجاب، ئاتێنا دائێمی، سپیده فه‌راهان، مۆنیره عه‌ره‌ب شاهی، سه‌با كۆرد ئه‌فشاری، نێدا ناجی و سه‌مانه نه‌ورۆز مۆرادی” بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه كه “هه‌ر كه‌سێك كه بچێت ده‌نگ بدات، ده‌ستی له‌سه‌ر ماشه‌ی چه‌كێك داناوه كه به‌ره‌و لاوانی شوڕشگێر گیراوه و نیشانه‌ی ته‌ئیدی ئه‌م نیزامه جه‌نایه‌تكاره‌یه.