كانوونی سێنفی مۆعه‌لیمانی ئێران، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك له ئاست ده‌ستبه‌سه‌ركردن، بانگكردنی نایاسایی و پێشێل كردنی مافی مۆعه‌لیمانی به‌ندكراو، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌گه‌ری پێڕانه‌گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، مافی سكاڵاكردن بۆ خۆیان به ڕه‌سمییه‌ت ده‌ناسێ.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “مافی به‌ندكراوان له زیندانه‌كان به ڕه‌سمییه‌ت بۆ ناناسرێت و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌نده‌كانی قه‌زایی ڕژیم له‌وانه، قوه‌ی قه‌زاییه، دادگوسته‌ری، دادستانی و ڕێكخراوی زیندانه‌كان، سه‌باره‌ت به مافی به‌ندكراوانی سیاسی، عه‌قیده‌تی، مه‌ده‌نی، سێنفی، حقووقی به‌شه‌ر و ئه‌منییه‌تی بۆ ژێرپێ نانی بیانوو دێننه‌وه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” مۆعه‌لیمی به‌ندكراو له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران به ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندان، ٢ ساڵ دوورخرانه‌وه له چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌ده‌غه‌بوونی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات و هه‌روه‌ها به ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرابوو، كه ئه‌م حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیم پشتڕاست كرابوویه‌وه.