ئه‌نجومه‌نی سێنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، له‌ئاست ده‌ركردنی “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” مۆعه‌لیم و چالاكی سێنفی مۆعه‌لیمان، به‌یانییه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕژیم لە بەرەبەری ڕۆژی مۆعه‌لیم دا، حوکمی کڕینەوە و دەرکرانی “محەممەد حەبیبی”، پاش ١٨ ساڵ ئەزموونی مۆعه‌لیمی و دوو ساڵ زیندان، بەبێ ڕۆژێک مورەخەسی، دەر کرد. لە کاتێکدا کە “محەممەد حەبیبی” لە ماوەی ١٨ ساڵ ئەزموونی مامۆستایەتیدا، لە ڕاستای دەستەبەرکردنی مافی مۆعه‌لیمان و خوێندكاران هەنگاوی هەڵگرتووە، بەنیسبەت کاڵاییکردنی فێرکاری ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و لەسەر دادپەروەری لە پەروەردە و بارهێنانی خۆڕایی پێداگریی کردووە. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “هەر چەند “دەوڵەتی ئومید” بەبێ هیچ تەگبیر و ڕایەک “محەممەد حەبیبی” لەسەر کارەکەی دەر کردووه، بەڵام ئەمە بە واتای کۆتایی هەوڵەکان لە ڕاستای بەدیهێنانی دادپەروەری لە بارهێنان و پێشێلکراویی مافی منداڵان و مۆعه‌لیمان لە نیزامی بارهێناندا نییە. ئەنجومەنی سێنفیی مۆعه‌لیمانی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی حوکمی کڕینەوە و دەرکردنی “محەممەد حەبیبی”، داوا لە بەرپرسانی دادوەری و پەروەردە و بارهێنان دەکات کە پێداچوونەوە به په‌روه‌نده‌ی ئەو مۆعه‌لیمه ماندوونەناسەدا بکات.