ڕۆیشتنه ناو قۆناخێكی شۆڕشگێڕانه به‌ته‌نیا، وه‌ڕێكه‌وتنی شۆڕش و سه‌ر‌كه‌وتنی كرێكاران و توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵ زه‌مانه‌ت ناكات. بۆ وه‌ڕێكه‌وتنی شۆڕشێكی سه‌ركه‌وتووانه كه نیزامی كۆماری ئیسلامی بڕووخێنێت و چینی كرێكار به‌ده‌سه‌ڵات بگه‌یه‌نێ و سه‌ره‌نجام گۆڕینی بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه‌داری بخاته ده‌ستووری كاریه‌وه، بێجگه‌له به‌ستێنه عه‌ینی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، پێویسته چینی كرێكار واته مۆتۆری سه‌ره‌كیی شۆڕش تا ڕاده‌یه‌كی گونجاو به‌هێز بووبێت تا بتوانێ ده‌ور و نه‌خشی مێژوویی خۆی به‌سه‌ره‌نجام بگه‌یه‌نێ. چنینی كرێكار به بێ ڕێكخستنی خۆی له‌ناو ڕێكخراوی چینایه‌تی و جه‌ماوه‌ری و حیزب و ڕێكخراوه سیاسیه كۆمۆنیستیه‌كانی خۆی و به بێ پێكهێنانی ناوه‌نده‌كانی وه‌ك كۆمیته‌ی مانگرتن، كۆمیته‌ی كارخانه یا شۆراكان كه مانگرتن و خه‌باتی كرێكاران هیدایه‌ت و ڕێبه‌ری ده‌كه‌ن، ناتوانێ تواناكانی خۆی بۆ ڕێبه‌ری كردنی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژبه كۆماری ئیسلامی، به‌كار بێنێت.
له‌و ده‌وره‌یه‌دا نابێ ته‌نیا به په‌ره‌پێدانی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاری و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری ڕازی بین، به‌ڵكوو پێویسته پێكه‌وه په‌یوه‌ند دان و سه‌رتاسه‌ری كردنه‌وه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بخه‌ینه ئه‌وله‌ویه‌تی چالاكیه‌كانمانه‌وه. له‌و پێوه‌نده‌دا، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێبه‌ر و هه‌ڵسووڕاوانه‌ی كه له ناوه‌نده پڕتینه‌كانی خه‌باتی كرێكاری و له به‌شه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریدا به‌شدارن و په‌یوه‌ندیی ئۆرگانیك و زیندوویان له‌گه‌ڵ كرێكاران و شوێنی كار و خه‌باتیان هه‌یه، ده‌توانێ به پێكهێنانی ڕێكخراوی وه‌ك شۆرای هاوئاهه‌نگی یا هاوكاری ڕۆڵی كاریگه‌رتر له بوار هاوئاهه‌نگ كردنی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری بنوێنێ. بۆ گه‌شه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، هه‌وڵ دان بۆ پێكهێنانی ناوه‌ند و ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان و به تایبه‌ت شۆرای گه‌ڕه‌كه په‌راوێزنشینه‌كان، گرینگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. بۆ هه‌ڵسووڕاوانی حیزب و هه‌ڵسووڕاوانی سۆسیالیستیی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، پێویسته ئه‌و ئه‌ركه به‌نرخانه بخه‌نه ده‌ستووری كاری خۆیانه‌وه. بێ گومان، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاڵووگۆڕانه‌دا كۆماری ئیسلامی ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانانێ. نابێ مه‌ترسیی سپای پاسداران وه‌ك هێزێك كه پایه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌وانه هێزی چه‌كدار، ئابووری، میدیا و ناوه‌نده ئه‌منی و ئیتلاعاتیه‌كانی له‌ده‌ست دایه، و به‌كرده‌وه هاوشێوه‌ی حیزبێكی پادگانیه و هاوكاریه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌ش، به‌كه‌م دابندرێ. كادری ڕێبه‌ریی سپای پاسداران به ئاگادار بوون له‌و واقعیه‌ته‌ی كه كۆماری ئیسلامی به پێكهاته‌ی ئێستایه‌وه توانای كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی نییه كه تێیدا گرفتار بووه، ئه‌و تواناییه‌ی هه‌یه كه خشت و خاڵی ده‌ست و پێگر له‌ناو پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بسڕێته‌وه و هه‌موو ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و به نیزامی كردنی كه‌ش و هه‌وای سیاسیی كۆمه‌ڵگا و به نیشان دانی تواناكانی خۆی بۆ سه‌ركوتی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه، ڕه‌زایه‌تی خاتری زلهێزه ئیمپریالیسته‌كان به‌ره‌و خۆی ڕاكێشێت. بۆ پێش گرتن به‌و مه‌ترسیانه، به‌ره‌ی خه‌بات و شۆڕش پێویسته به گشت گیر كردن و سه‌راسه‌ری كردنه‌وه‌ی مانگرتنی كرێكاری و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و له ڕێگه‌ی مانگرتنی سیاسیی جه‌ماوه‌ری، ده‌زگای سیاسی و ئیداری و ئابووریی زاڵ زه‌وی گیر كات. مانگرتنی سیاسی جه‌ماوه‌ری له ده‌وره‌یه‌كدا كه كۆمه‌ڵگا له قۆناخێكی شۆڕشگێڕانه نزیك ده‌بێته‌وه، ده‌توانێ یه‌كگرتوویی ڕیزه‌كانی هێزی چه‌كدار و ته‌نانه‌ت سپای پاسدارانیش تووشی چه‌ند به‌ره‌كی كات و تێكیبشكێنێت.
به كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، توندبوونه‌وه‌ی گرژیه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ڕۆیشته قۆناخێكی نوێوه، هه‌ردووك لا هه‌وڵیان دا كه به زاڵ كردنی كه‌ش و هه‌وای جه‌نگی به‌سه‌ر عێراق و ئێران و گشت ناوچه‌كه، ئامانجی كۆنه‌په‌رستانه و سه‌رمایه‌دارانه‌ی خۆیان به‌ره‌وپێش به‌رن. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه به درێژه‌ی ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی عێراق به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له مه‌ترسی دا ده‌بینێت، ده‌یهه‌وێ به هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ و كێشمه‌كێش له نێوان جیزب و گرووپه شیعه‌كانی نزیك به‌خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له عێراق بخاته په‌راوێزه‌وه و سه‌ره‌نجام شكستی پێ بێنێت. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاش بۆ پاشه‌كشه پێكردن به ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و بۆ به‌لاڕێدا بردنی ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی عێراق پیلان داده‌ڕێژێ. كۆماری ئیسلامی هاوكات ویستیشی به خوڵقاندنی كه‌ش و هه‌وای جه‌نگی و كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌ستی كوێری ناسیۆنالیستیی خه‌ڵك و به قاره‌مانی میللی پێناسه‌كردنی یه‌كێك له فه‌رمانده جه‌نایه‌تكاره‌كانی خۆی، كه‌ش وهه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵدا زاڵ كات و خۆی له ژێر گوشاره‌كانی دواهاتی ئاخێزی خه‌زه‌ڵوه‌ر و ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ی كه ئه‌نجامی دا، ده‌رباز كات و مۆری كۆتایی له‌سه‌ر ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر بدات. به توند بوونه‌وه‌ی گرژیه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی و ئه‌مریكا، بۆ جارێكی دیكه ئاراسته‌ی هومێد به‌ستن به ده‌خاڵه‌تی ئه‌مریكا له‌ناو به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی بورژوازیدا به‌هێز ده‌بێت و چالاكیه‌كانیان بۆ ئاماده كردنی ئاڵترناتیو و به‌لاڕێدا بردنی خه‌باتی خه‌ڵك توندتر ده‌بێته‌وه. له‌و جێگه‌وه كه پشت به‌ستن به ده‌خاڵه‌تی ئه‌مریكا و زلهێزه‌كانی ڕۆژئاوا بۆ گۆڕینی هاوسه‌نگیی هێز به قازانجی خۆیان و ده‌ست به ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌وه، پایه‌ی سه‌ره‌كیی ستراتێژی سیاسی حیزب و هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی بورژوازیه، نابێ ئه‌و مه‌ترسیه به‌كه‌م دابندرێ. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسیه، هه‌وڵدان بۆ به‌هێزكردنی هێژمۆنیی چینی كرێكار و بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی به‌سه‌ر بزووه‌تنه‌وه‌ی گشتی بۆ ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی، ئه‌ركێكی گرینگ و چاره‌نووس سازه.
به له‌به‌رچاوگرتنی ڕاستیه‌كانی سه‌ره‌وه، له پێناو ستراتێژی سیاسی حیزب، هه‌موو توانای ڕێكخراوه‌یی ئێمه پێویسته له خزمه‌ت په‌ره‌پێدان به ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری، په‌یوه‌ند دان و سه‌رتاسه‌ری كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه و یارمه‌تی بۆ پێكهێنانی ڕێبه‌ری به ئاسۆی ڕوونی شۆڕشگێڕانه دا بێت. تێگه‌یشتن له‌و ڕه‌وته و جێكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیی ڕێگاچاره و ڕێكاری سۆسیالیستی له وڵامدانه‌وه به‌و كاره‌ساته سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵدان، هه‌نگاوێكی گرینگه له پرۆسه‌ی شكڵ گرتنی ئالتێرناتیوی سۆسیالیستی. له‌و ده‌وره‌یه‌دا ته‌بلیغی به‌رده‌وامی سۆسیالیسم و ڕاگه‌یاندنی تێگه‌یشتنی كۆمۆنیسته‌كان له مانای ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه و ماهیه‌تی ده‌وڵه‌تی سه‌رچاوه‌گرتوو له شۆڕش و ئه‌ركه‌كانی، گرینگ و حه‌یاتیه.
به‌فرانباری ١٣٩٨ی هه‌تاوی
ژانویه‌ی ٢٠٢٠ی زایینی