یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له كوشتنی ناڕازیان له جه‌ریانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زاڵ كردنی كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵ و چاوترسێن كردنی نه‌سلی دوای ده‌یه‌ی ٦٠ بوو. به‌ڵام دیتمان ڕژیم به‌و ئامانجه‌ی نه‌گه‌یشت و شكستی خوارد. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌و سهركوتگهریه خوێناوییه نه ته‌نیا نه‌ترسان به‌ڵكوو به ده‌ربڕینی تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان دژبه‌م جه‌نایه‌تانه، ترسیان خسته ناو دڵی ڕژیمه‌وه. ڕێك دوای ئه‌و جه‌نایه‌تانه، ڕێكخراو و ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی كرێكاران، خانه‌نشینان، موعه‌لیمان، نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان، له ناوخۆی ئێران، له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن و بڵاوكراوهكانیانهوه ئه‌و جهنایهتانهیان مه‌حكووم كرد. پاش ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری بێ ڕاوه‌ستان درێژه‌ی بوو. بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری به ئاكسیۆنه شكۆدارهكانی خۆی له ڕۆژی ١٦ی سه‌رماوه‌ز و له ناو بازنه‌ی گه‌مارۆی هێزه‌كانی دوژمن‌دا، به ده‌نگێكی ڕه‌ساوه جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی مه‌حكووم كرد و ڕایگه‌یاند كه بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له ئێران، له‌و كوشتارانه نه‌ترساوه. خوێندكاران به عه‌زمێكی پۆڵایینه‌وه ڕایانگه‌یاند كه له خوێنی گیان به‌خت كردووانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر خۆش نابن و ڕێگایان درێژه پێده‌ده‌ن. موعه‌لیمان و خانه‌نشینان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌كانیان له ڕۆژی دووهه‌می مانگی به‌فرانبار، له‌سه‌ر به‌رده‌وام پهیگیركردنی خواسته‌كانیان پێداگریان كرد. له ناوچه‌ی مه‌ریوان، ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی كۆڵبه‌رێكی تازه‌لاو كه له‌گه‌ڵ براكه‌ی به‌هۆی به‌فر و سه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ست دا، بوو به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری دژبه كۆماری ئیسلامی. هه‌موو ئه‌وانه پێمان ده‌ڵێن كه ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له شكڵ و شێوه‌ی جۆراوجۆردا، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
له باروودۆخی ئێستادا، له دڵی توندبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و فهلاكهتی ئابووری و داماویی ڕژیم له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ داڕمانی ماڵی و ئابوری و نه‌بوونی توانا له كۆنترۆڵ كردنی ئه‌و قه‌یرانه ههمهلایانهیهی كه تێیدا گرفتار بووه، له باروودۆخێكدا كه هیچ دهرئاوێكی ڕوون بۆ باشتر كردنی باروودۆخی ژیانی خه‌ڵك له‌به‌رچاو نییه و كوشتار و جه‌نایه‌تی ڕژیم له ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریشدا نه‌یتوانی كۆمه‌ڵ بترسێنێ، خه‌باتی كرێكاران، موعه‌لیمان، خانه‌نشینان و باقیی توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵ بێ گومان زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت و ئاخێزی به‌هێزتر ده‌كه‌وێته ڕێ.
له لایه‌كی دیكه‌وه له وڵاتانی لوبنان، سووریه و عێراق زه‌نگی مه‌ترسی بۆ كۆماری ئیسلامی هاتووه‌ته ده‌نگ. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام دهخاڵهتگهریهكانی خۆی له ناوه‌نده قهیراناویهكانی ناوچه‌كه و ڕێكخستنی گرووپه ملیشیاكانی ژێر فه‌رمانی خۆی له‌و وڵاتانه وه‌ك پایه‌كانی ستراتێژی هێرشی به‌رگرانه پێناسه ده‌كرد و له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازیی ئێران و له كێبه‌ركێ ناوچهییهكانیدا وه‌ك نیشانه‌ی ئۆتۆریته باسی لێده‌كرد. به‌ڵام له ئێستادا جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازی و ڕاپه‌ڕیو له هه‌موو لایه‌كه‌وه، سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه و دهخاڵهتگهریهكانی كۆماری ئیسلامیان بردووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه. ئاخێزی شۆڕشگێڕانه له عێراق و لوبنان به ئاراسته‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له ڕه‌وتی شكست هێنانی ستراتێژی هێرشی پێشگرانه‌ی ڕژیم و كوژرانی قاسم سوله‌یمانیش ته‌نیا خاڵێك بوو له‌و ڕه‌وته بێ گه‌ڕانه‌وه‌یه.
ئاخێزی خه‌زه‌ڵوه‌ر و پێگه و ڕۆڵی حاشاهه‌ڵنه‌گری له به‌هێزكردنی خه‌بات بۆ ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی و ڕه‌وتی كامڵ بوون و گه‌شه‌ی خه‌باتی كرێكاری و بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، نیشانه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یه كه كۆمه‌ڵ به‌ره‌و ده‌وره‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه هه‌نگاو هه‌ڵدێنێته‌وه. چه‌ندایه‌تی پڕئهژماری خه‌باتی كرێكاری، گۆڕانی چۆنایه‌تیی ئه‌و خه‌باته‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و هه‌ربۆیه ده‌وره‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه به هێچ شێوه‌یه‌ك دیارده‌یه‌كی له‌ناكاو نابێت. باروودۆخی سه‌ختی ژیان و توندبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و فهلاكهتی له‌تاقه‌ت به‌ده‌ری كرێكاران و توێژه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ، كه ڕێگاخۆشكهری سه‌رهه‌ڵدانی ئاخێزه سه‌راسه‌ریه‌كانی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ بوو، به‌تایبه‌ت له حاڵێكدا كه مانگرتنی كرێكاری و ناڕه‌زایه‌تی توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵ هه‌روا به‌رده‌وامه، ده‌توانێ له درێژه‌ی خۆیدا، پێناسه زهینیهكانی پێگه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ش ئاماده بكات. ده‌وره‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه، به گشت گیر بوونی مانگرتنی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری و به هه‌ڵچوونی وره‌ی شۆڕشگێڕانه، پێناسه ده‌كرێت. ده‌وره‌یه‌ك كه چینی كرێكار، ڕێگای ڕزگار بوونی له هه‌ژاری و نه‌هامه‌تیه‌كان، نه‌ك له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی زاڵدا، به‌ڵكوو له مه‌سیری ڕاپه‌ڕینێكی شۆڕشگێڕانه دژبه نه‌زمی زاڵ ده‌بینێت. ئه‌گه‌ر له باروودۆخی ئێستادا، هاوكات له‌گه‌ڵ ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر و بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به ئاراسته‌ی تێپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه له كۆماری ئیسلامی، شایه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌كی مه‌زنی كرێكارانین بۆ په‌یگیر كردنی خواسته‌كانیان له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی زاڵ، ئه‌و دژواری و ئاڵۆزیه ده‌كرێ به‌و جۆره شیبكرێته‌وه كه هه‌موو پێناسه عه‌ینی و زهینیهكانی قۆناخێكی شۆڕشگێڕانه هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌ك نایه‌نه دی. به‌ڵام ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پاش تێپه‌ڕینی دوو ساڵ له ئاخێزی مانگی به‌فرانبار و مانگرتنه‌كان و ڕووداوه‌كانی ئه‌و ده‌وره‌یه، به ئاشكرا نیشانی دا كه گڕ و تینی خه‌باتكارانه‌ی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، ئاڵووگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه. ئه‌و گۆڕانكارییانه له خه‌باتی خوێندكاران و موعه‌لیمان و خانه‌نشیناندا به ئاشكرا ده‌بیندرێ. كرێكاران له جه‌ریانی خه‌باتی خۆیاندا پێده‌نێنه قۆناخی هێرش بردن و كۆمه‌ڵ له پێگه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه نزیك ده‌بێته‌وه. ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش ده‌توانێ ده‌وره‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پێش مه‌رجه زهینیهكانی ڕۆیشتنه ناو پێگه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه ئه‌وه‌یه كه چینی كرێكار بۆ ڕزگار بوونی له هه‌ژاری و نه‌هامه‌تیه‌كان، ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی كردبێته ئامانج، یهكێكیتر له پێش مه‌رجه زهینیهكانیش ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی چینی كرێكار بتوانێ به مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری و به‌هێزی خۆی، نه ته‌نیا بزووتنه‌وه پێشڕه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ خۆی خات، به‌ڵكوو زه‌ینیه‌ت و ڕووحیاتی توێژی ورده بورژواش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بگۆڕێت. ئاخێزی مانگی به‌فرانباری ٩٦ كۆتایی به زاڵ بوونی ستراتێژی ڕێفۆرمی ڕژیم هێنا و ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریش له ستراتێژی تێپه‌ڕینی ئارام له كۆماری ئیسلامی كه توێژی ورده‌بورژوا و چینی مامناوه‌ند پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و ستراتێژیه به حیساب دێن، ڕه‌خنه‌یه‌كی به ته‌وژمی گرت. دیاره ئه‌وانه خۆیان هه‌نگاوێكی گرینگ به ئه‌ژمار دێن به‌ڵام كامڵ نین. بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری پێویسته بتوانێ به به‌شداریی به‌هێزی له گۆڕه‌پانی سیاسی و به هاوپشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و ئاخێزی شاره‌كان، متمانه و هیوای توێژی ورده بورژوا به‌ره‌و گۆڕانكاریی ڕادیكاڵ و شۆڕگێڕانه به ڕێبه‌ریی چینی كرێكار، هان دات. به‌و مه‌به‌سته هه‌روه‌ها پێویسته بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئاڵای خه‌بات بۆ دابین كردنی شوێنی نیشته‌جێ بوون و خه‌بات دژبه له‌ناوبردنی ژینگه و خه‌بات بۆ ڕزگاری ژن و ڕزگاری نه‌ته‌وه‌كانی ژێر سته‌می میلی و خه‌بات له پێناو گشت ئازادیه سیاسیه‌كان له هه‌موو ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خۆیدا هه‌ڵگرێت. چینی كرێكار به زاڵ بوونی له‌و ڕووبه‌ڕوو بوونهوانهدایه كه ده‌توانێ وره و متمانه به‌خۆیی چین و بانده‌كانی ده‌سه‌ڵات تێكبشكێنێ و یه‌كگرتوویی ڕێزهكانیان بشێوێنێ و سه‌ره‌نجام پێشڕه‌ویی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری زه‌مانه‌ت كات.