ئه‌نجۆمه‌نی مۆعه‌لیمانی “سه‌قز و زیویه” ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له به‌یاننامه‌یه‌كدا درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “ڕه‌سوول بۆداغی” ئه‌ندامی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سینفیه‌كانی مۆعه‌لیمانیان مه‌حكووم كرد.
له به‌شێك له‌و به‌یاننامه‌یه هاتووه: له دێر زه‌مانه‌وه به‌رپرسانی وڵات له به‌شی ئامووزش و په‌روه‌رش، ته‌نیا دژایه‌تی له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی مۆعه‌لیمان ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ وڵامێكیان بۆ داخوازییه‌كانیان نییه. به‌رپرسانی ڕژیم له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی له فه‌رهه‌نگیان وه‌كوو هێزێكی كارامه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی وڵات به‌هره ببه‌ن، كۆبوونه‌وه‌ی سینفی و یاساییه‌كانیانیش به توندترین شێوه سه‌ركوت ده‌كه‌ن و ئه‌و شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وته ته‌نیا زه‌ره‌ر به وڵات ده‌گه‌ینێت. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئێمه ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی سینفی مۆعه‌لیمانی “سه‌قز و زیویه” خوازیاری ده‌ست به‌جێ ئازادی “ڕه‌سووڵ بۆداغی” و ته‌واوی چالاكانی دەستبەسەرکراوی سینفی مۆعه‌لیمانین. له كۆتاییدا ئه‌نجۆمه‌نی سینفی مه‌عه‌لیمان ڕایگه‌یاند: “ده‌نگی ڕه‌خنه‌ی ڕه‌سوول بۆداغی، ده‌نگی ته‌واوی ئێرانه”.