ئه‌نجۆمه‌نی سینفیی موعه‌لیمانی كوردستان ـــ مه‌ریوان له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانیه‌یه‌ك وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به ئازاد نه‌كرانی محه‌ممه‌د حه‌بیبی،خوازیاری ئازادیی باقی به‌ندكراوانی سیاسیی دیكه بوون.
له به‌شێك له‌و به‌یانیه‌یه‌دا هاتووه كه، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، زیندانه‌كان بوونه‌ته یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین شوێنه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه و به‌داخه‌وه له زۆرێك له زیندانه‌كاندا هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه له لایه‌ن ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆكانه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه زیندانه‌كان هه‌روا پڕن له به‌ندكراوانێك كه پێویسته به زووترین كات مه‌ره‌خه‌سیان پێبدرێ. محه‌ممه‌د حه‌بیبی، موعه‌لیمی وشیار و دڵسۆز، یه‌كێك له‌و سه‌دان به‌ندكراوه سیاسیه‌یه كه له ئێستادا له زیندانی تاران له باروودۆخێكی ناله‌باردایه. ئه‌نجومه‌نی سینفیی موعه‌لیمانی كوردستان ـــ مه‌ریوان وێڕای ده‌ڕبڕینی نیگه‌رانی له ئاست دۆخی ته‌ندرووستیی محه‌ممه‌د حه‌بیبی و باقیی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی، خوازیاری ئازادیی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و ئازیزانه‌یه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌رپرسایه‌تی هه‌ر جۆره ڕووداوێكی ده‌ڵته‌زێن له‌و زیندانانه‌دا ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگای قه‌زایی و ئیداره‌ی زیندانه‌كان.