ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له زیندانیانی سیاسی به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كوشتنی “به‌كتاش ئابتین”، شاعر، ده‌رهینه‌ر و ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی ئێرانیان به كوشتنی پیلان بۆداڕێژراوی زیندانیانی سیاسی ناوبرد.
له‌و به‌یانیه‌دا ئاماژه به نه‌خۆشی ئه‌و زیندانیه سیاسیه دراوه و ڕایانگه‌یاندووه به‌هۆی پشتگوێ خران و كه‌مته‌رخه‌می به‌مه‌به‌ستی به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و زیندانه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ئه‌و چالاكه به ئه‌نقه‌ست دواخراوه و هه‌ر ئه‌وش بووه‌ته هۆكاری كوشتنی ناوبراو. ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی وه‌كوو ساڵه‌كانی ڕابردوو به چه‌ندین هۆكاره‌وه ناتوانێت به ڕۆژی ڕووناك چالاكانی سیاسی له نێو زیندانه‌كاندا بكوژێت، ڕێكارێكی نوێی گرتووه‌ته به‌ر و كوشتی به‌كتاش ئابتین نموونه‌ی بێده‌نگ كوشتنی زیندانیانی سیاسیه.