ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مۆعه‌لیمان، خوازیاری ئازادکردنی بێ‌مەرجی مامۆستایانی به‌ندكراو و لابردنی گوشار لەسەر چالاکانی سێنفی بوون.
کۆمەڵگای فەرهەنگییان، سەرەڕای نەبوونی ژێرخان و ئیمکاناتی پێویست لە ڕاستای بارهێنانی مەجازی، وەگەڕخستنی تەواو ئیمکاناتی شه‌خسی خۆیان و هەروەها بە تێچوو و داهێنانی خۆیان، هەوڵیان دا منداڵانی ئێران له پڕۆسه‌ی خوێندن دوا نه‌كه‌ون. به‌ڵام پشتگوخستنی دۆخی ژیانی مۆعه‌لیمان، کەمتەرخەمی لە جێبەجێ نەکردنی داخوازییه‌كانیان، مۆعه‌لیمانی ناچار كرد كه ڕێگه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بگرنه به‌ر. بەداخەوە هەرەک ساڵانی پێشووتر، ڕژیم بە جێگای جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی مامۆستایان ده‌ستی كرد به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی سینفی مۆعه‌لیمان له‌وانه “عه‌زیز قاسم زاده” و گۆشاره‌كانیان بۆ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی و سینفی چڕتر كرده‌وه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئێمه مۆعه‌لیمانی ئۆستانی كوردستان خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسین.