شه‌ممه ٢٩ی مانگی مه‌ی، ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ركوتی خوێناویی یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی كرێكاریی جیهانه له لایه‌ن بورژوازیی فه‌ڕانسه و هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كانی گشت ئۆرووپا. خۆڕاگریی كۆمۆناره‌كان له به‌رامبه‌ر هێرشی هاوبه‌شی ئه‌رته‌شی بورژوازیی فه‌ڕانسه و ده‌وڵه‌تی پرۆس، له ڕۆژی ٢٢ی مانگی مه‌ی ساڵی ١٨٧١ی زایینییه‌وه ده‌ستیپێكرد و بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته درێژه‌ی بوو. به‌ره‌یه‌كی ئه‌م شه‌ڕه نابه‌رابه‌ره ئه‌رته‌شی پڕچه‌كی پرۆس و هێزه‌كانی تازه ڕێكخراوی بورژوازیی فه‌ڕانسه بوون كه له لایه‌ن گشت بۆرژوازییه‌وه پشتیوانی‌یان لێده‌كرا. به‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش كرێكارانی چه‌كداری ناو “گاردی میللی” بوون كه ئه‌گه‌رچی كه‌مترین كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگییان له ئیختیار دابوو به‌ڵام خاوه‌ن وره‌ی خۆڕاگریی گیانفیدایانه بوون بۆ دیفاع له ده‌ستكه‌وته ئینسانییهكانیان. سپای كرێكاران بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته له شاری پاریس دیفاعی كرد و پاش دانی پتر له ١٧ هه‌زار قوربانی دوایین موقاومهتهكانی له ته‌پكی ناسراو به “قوربانیان” له ناوه‌ندی پاریس تێكشكێندرا. بورژوازیی فه‌ڕانسه به‌نیشانه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له شوێنی دوایین سه‌نگه‌ره‌كانی موقاومه‌تی داكۆكیكارانی كۆمۆن، كلیسایه‌كی گه‌وره‌ی كرده‌وه. له‌سه‌ر ده‌رگای ئه‌م كلیسایه نووسراوه: “ئه‌م شوێنه به نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی دین به‌سه‌ر كفردا كراوه‌ته‌وه تا تاوانه‌كانی كۆمۆنی پاریس ببه‌خشرێ”! به‌ڵام بورژوازیی فه‌ڕانسه له هه‌مان حاڵ‌دا به‌و كاره‌ی، یادگاری موقاومه‌تی كۆمۆنارهكانی له‌سه‌ر ته‌پكی “قوربانیان” بۆ هه‌میشه هێشته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، له ١٥٠مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌م ڕووداوه‌دا، ده‌یان هه‌زار كه‌س له شاری پاریس له مه‌یدانی كۆماریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه و له خۆپیشاندانێكی شكۆداردا له‌و مه‌یدانه‌وه تا گۆڕستانی پرلاشز، واته شوێنێك كه كرێكارانی شۆڕشگێڕ له‌وێ ده‌سته ده‌سته ئێعدام كران، وێڕای وتنی سروود و درووشمی “بژی كۆمۆن” ڕێپێوانیان ئه‌نجام دا.
كرێكارانی پاریس، به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی ١٨ی مارس وێڕای ڕاونانی ئه‌رته‌شی شكست خواردووی بورژوازیی فه‌ڕانسه، به‌ڕێوه‌به‌ریی كاروباریان به‌ده‌سته‌وه گرت و یه‌كه‌مین ده‌سه‌ڵاتی كرێكاریی جیهانیان پایه‌ڕێژی كرد. ئه‌وان هه‌روه‌ها به پێكهێنانی “گاردی میللی” پێشڕه‌ویی سپای هێرشبه‌ریان له پشت ده‌روازه‌كانی پاریس ڕاگرت. پاش پێكهاتنی كۆمۆنی پاریس، كۆمۆنی زۆرێك له شاره‌كانی لیۆن، مارسی، سه‌نت ئێتین، تولوز، پێرپنیان و كروزو و گرونۆبل پێكهاتن.
كۆمۆنی پاریس ده‌وڵه‌تێكی دیمۆكراتیك به ڕێبه‌ریی كرێكارانی فه‌ڕانسه بوو كه له ١٨ی مارس تا ٢٨ی مانگی مه‌ی ساڵی ١٨٧١ بۆ ماوه‌ی ٧٢ ڕۆژ به‌سه‌ر شاری پاریس و به‌شێكی به‌رین له فه‌ڕانسه حكوومه‌تی كرد. كۆمۆنی پاریس به‌ڵام ڕووداوێكی له‌ناكاو نه‌بوو. ئه‌م گۆڕانكارییه ڕیشه‌ی له قۆناغی شۆڕشگێڕانه‌ی ساڵه‌كانی ١٨٤٨ تا ١٨٥١ كه خه‌باتی به‌رینی كرێكاران هه‌موو وڵاته‌كانی ڕۆژئاوای داگرتبوو و هه‌روه‌ها ڕیشه‌ی له خه‌باتی كرێكارانی فه‌ڕانسه له نێوان ساڵه‌كانی ١٨٥٧ تا ١٨٦٩ دابوو. شكستی ئه‌رته‌شی بورژوازیی فه‌ڕانسه له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ له‌شكری پرۆس كه تا ده‌روازه‌كانی پاریس پێشڕه‌ویی كردبوو، هاوشێوه‌ی چهخماخهیهك بوو كه ئاگری تووڕه‌یی كرێكاران و خه‌ڵكی پاریسی هه‌ڵگیرساند. جه‌ماوه‌ری كرێكار و خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی پاریس، ده‌وڵه‌تی بورژوازیی فه‌ڕانسه‌یان له پاریس ده‌ركرد و خۆیان بابه‌تی دیفاع له شاریان له به‌رامبه‌ر داگیركاراندا وه‌ئه‌ستۆ گرت. ده‌وڵه‌تی هه‌ڵاتوو كه تا دۆینێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی پرۆس خه‌ریكی شه‌ڕ بوو، به هاوكاری ئه‌رته‌شی پرۆس، پیلانگێڕیی هاوبه‌شی خۆیان دژبه كرێكارانی ڕاپه‌ڕیو ده‌ستپێكرد. له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا پرۆسییهكان ٦٠ هه‌زار دیلی شه‌ڕی فه‌ڕانسه‌یان ئازاد كرد و ته‌حویلی ده‌وڵه‌تی هه‌ڵاتوویان داوه و له دووباره نوژنكردنهوهی ئه‌رته‌شی شكست خواردوو، یارمه‌تییان دان. سه‌ره‌نجام ده‌وڵه‌تی بورژوازیی فه‌ڕانسه به هاوكاریی ئه‌رته‌شی پرۆس هێرشیان كرده سه‌ر پاریس. كۆمۆناردهكانی پاریس خۆڕاگرییه‌كی گیانفیدایانهیان ده‌ستپێكرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام پاش یه‌ك حه‌وتوو له نه‌به‌ردێكی له‌بواری نیزامییه‌وه نابه‌رابه‌ر، شكستیان خوارد. له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌یان هه‌زار كرێكار له شه‌قامه‌كانی پاریس قه‌تڵوعام كران. به‌مجۆره بوو كه بورژوازیی فه‌ڕانسه تۆڵه‌ی خۆی له كرێكارانی ڕاپه‌ڕیو كرده‌وه و یه‌كه‌مین ئه‌زموونی شۆڕشی كرێكاریی جیهان شكستی خوارد. پاش ئه‌م ڕووداوه پاریس بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌ژێر حكوومه‌تی نیزامی‌دا مایه‌وه.
كۆمۆنی پاریس یه‌كه‌مین حكوومه‌تی كرێكاریی جیهان و خوڵقێنه‌ری ده‌وڵه‌تێك بوو كه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی درێژه‌ی بوایه، چینی كرێكار ده‌یتوانی هه‌نگاوه‌كانی دواتر له‌پێناو دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگای كۆمۆنیستی پته‌وتر هه‌ڵگرێ. كۆمۆن شكڵێكی مێژوویی و دیاریكراو له ده‌وڵه‌ت به كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندییه‌وه بوو. چاوخشاندنێكی كورت به‌سه‌ر هێندێك له یاسا و هه‌وڵه‌كانی كۆمۆن نیشانه‌ی پێكهاتنی گه‌لێك په‌یوه‌ندیی نوێ بوو كه له درێژه‌دا ده‌یتوانی ڕزگاریی نیهایی مرۆڤایه‌تیی له‌چنگ به‌ربه‌رییه‌تی نیزامی سه‌رمایه‌داری لێبكه‌وێته‌وه.
ئه‌رته‌شی پیشه‌یی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و كاروباری نیزامی به‌ده‌ست خه‌ڵكی چه‌كدار ده‌سپێردرێ. زه‌وی هی ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌سه‌ری كار ده‌كات، ئامرازه‌كان هی كرێكاران و كار مافی سرووشتیی هه‌موانه. مووچه‌ی بێسنووری كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. زۆرترین مووچه ناتوانێ له حه‌قده‌ستی كرێكارێكی شاره‌زا زیاتر بێت. قازی و به‌رپرسانی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه دیاری ده‌كرێن و هه‌ركات كه زۆرینه هه‌ڵبژێران ئیراده بكه‌ن، ده‌توانن له‌سه‌ر كار لایانبه‌رن. سزای ئێعدام هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌زگای گیوتین له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ده‌سووتێندرێ. فێركردنی بێبه‌رامبه‌ر بنیات ده‌ندرێ. گشت یارمه‌تییه‌كی ماڵی به كلیسا قه‌تع ده‌كرێت. ئایین وه‌ك بابه‌تی كه‌سیی خه‌ڵك ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ. مه‌دره‌سه‌كان له چه‌نگ كلیسا دێنه ده‌رێ و داموده‌زگای قه‌زایی و په‌روه‌رده و بارهێنان له ئایین جیا ده‌كرێته‌وه و قازییه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
كاری شه‌وانه‌ی نانه‌واییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت. مووچه‌ی كارمه‌ندانی كۆمیسیۆنه‌كانی كۆمۆن به‌قه‌د مووچه‌ی كرێكارانی نانهواییهكانه. له ناو ده‌زگای ئیداریی كۆمۆندا، ئیداره‌ی پۆلیس له‌جیات ئه‌وه‌یكه له‌به‌رده‌ست حكوومه‌تدا بێت، ده‌بێته ئۆرگانێك له خزمه‌ت خوشبژێوی خه‌ڵك و گشت ئه‌ركه سیاسییه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. كۆمۆن ئازادیی بیروڕا و چاپه‌مه‌نی، ئازادیی كۆبوونه‌وه، پێكهێنانی ڕێكخراوی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ڕاده‌گه‌یه‌نێ. كۆمۆن ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه خاوه‌نه‌كانیان له پاریس ڕایانكردووه، به‌ده‌ست ئه‌نجومه‌نه كرێكارییه‌كان كه له كارخانه‌كاندا پێكهاتوون، ده‌سپێرێ.
پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی كۆمۆن له‌گه‌ڵ ههمووجۆر ده‌وڵه‌ته‌كانی پێشوو له ئه‌ساسه‌وه جیاواز بوو. كۆمۆن له كه‌سانێك پێكده‌هات كه له گه‌ڕه‌كه جۆراوجۆره‌كان له خواره‌وه به‌ره‌و سه‌ر هه‌ڵبژێردرابوون. كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمۆنی پاریس (شۆرای كۆمۆن) ٩٢ ئه‌ندامی هه‌بوو و به حوكمی یاسای په‌سندكراو، هه‌ركات كه زۆرینه‌ی هه‌ڵبژێران ئیراده‌یان كردبایه، ده‌یانتوانی هه‌ركام له‌وان له‌سه‌ر كار لابه‌رن. ئه‌م كۆمیته‌یه هه‌م داڕێژه‌ری یاسابوو و هه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری یاسا.
كۆمۆنی پاریس ئه‌گه‌رچی پتر له ٧٢ ڕۆژی نه‌خایاند و بورژوازی له‌ناو خوێنی كۆمۆنارهكاندا نوقمی كرد، به‌ڵام خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی و ده‌رس و ئه‌زموونه‌كانی ده‌ستكه‌وتی چینی كرێكارن له نه‌به‌رده چاره‌نووس سازه‌كانی داهاتوودا كه هێستاش له‌به‌رده‌م ئه‌م چینه‌ن.